پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

پیرە پیاوێك بە تاوانی كوشتنی هەزاران كەس دادگایی دەكرێ

70 ساڵ پاش كۆتایی شەڕی جیهانیی دووهەم پیرە پیاوێكی 94 ساڵەی ئاڵمانی بە تۆمەتی بەشداریی لە كوشتارەكانی ئۆردووگای ئاشویتس بانگهێشتی دادگا كرا. ئەو 67 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتێكی هاوشێوە 3 ساڵ زیندانی كرا.

بە پێی راپۆرتەكان ئەو هاوڵاتییە ئاڵمانیە بەشداریی لە كوشتنی 3 هەزار و 681 كەس لە رەوتی شەڕی جیهانیی دووهەم تۆمەتبار كراوە.

بە پێی راپۆرتی لێكۆڵەرانی دۆسیەكەی، ئەو كابرایە رێكەوتی 15ی مانگی ئاگۆست تا 14ی مانگی سێپتامبری ساڵی 1944ی زایینی لە بەشی ژنانی ئۆردووگای مەرگی ئاشویتس_بیركناو خزمەتی كردووە. دەوتێ، كە شوێنی خزمەت كردنی ناوبراو لە سەر رێگایەك لەو ئۆردوگایە بووە، كە رۆژانە ئەسیرەكانیان بۆ ژوورەكانی گاز دەگواستەوە.

لێكۆڵەرانی ئەو دۆسیەیە لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە ئەو پیاوە لە كاتی خزمەتكردنەكەیدا، بڕوا ناكەن دووكەڵێكی بەردەوام كە لە ژوورەكانی گاز بەرز دەبووەوە، نەدیبێت و بۆنی گۆشتی سووتاوێك كە لە نێو هەوادا بڵاو بووەتەوە، بۆن نەكردبێت.

لەو كاتەدا كە ئەو پیاوە وەكوو بێهیاری نازییەكان لە ئۆردوگاكەدا بووە، لانیكەم 14 جار گرووپگەلێكی گەورە لە ئەسیرەكانی شارەكانی “رودوس، تری یس، لیۆن، ڤیەن و ڤێستربۆرك” بۆ ئەو ئۆردوگایە گواستراونەتەوە. لەو ماوەیەدا لانیكەم 3 هەزار 681 زیندانی بە كەڵك وەرگرتن لە گاز كوژراون.

ئەگەر ئەو پیاوە 94 ساڵەیە حوكمەكەی بەسەردا ساغ بێتەوە، دەبێ چاوەڕوانی 3 تا 15 ساڵ زیندان بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.