هەڕەشە لە كۆڵبەرانی كامیارانی دەكرێ

یەكێك لە فەرماندەكانی پاسگای نیزامیی كۆماری ئیسلامی ئێران، داوای لە كۆڵبەرانی كامیارانی كردووە، تا لە ئەگەری كوژران لە یەك كیلۆمتری سنوور، بە واژۆی بەڵێننامەیەك بەرپرسیاریەتی مەرگی خۆیان وەئەستۆ بگرن.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا یەكێك لە فەرماندە نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی بە ناوی “خەلیلی” لە ناوچەی ناوەندیی و “موچش” سەر بە شاری كامیاران سەر بە پارێزگای سنە ئامادە بووە و داوای لە كۆڵبەرانی كورد كردووە، كە بە واژۆ كردنی فۆرمی بەڵێننامە، كە تێیدا هاتووە: بەرپرسیاریەتی كوشتنی كۆڵبەران لە یەك كیلۆمتری سنوورەكان لە ئەستۆی خۆیاندایە، رەزامەندی لەسەر كوشتنی خۆیان دەرببڕن.

كۆڵبەرێكی كورد كە لەو شوێنە بووە، دەڵێ: كۆڵبەران لە واژۆكردنی ئەو فۆرمە خۆیان بواردووە و وتوویانە، كە تەنیا هۆكاری رووتێكردنی ئەوان بۆ كاری پڕمەترسیی و نایاسایی كۆڵبەری، نەبوونی كار و پیشە لە ناوچە كوردنشینەكانە.

بە پێی وتەكانی ئەو سەرچاوەیە، بە هۆی واژۆ نەكرانی ئەو فۆرمە لە لایەن كۆڵبەرانەوە، كاربەدەستە نیزامیەكە هەڕەشەی بەرەوڕووبوونەوەی توندتری لەو كۆڵبەرانە كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.