چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بیمەی كچە سووتاوەكانی قوتابخانەی شیناوێ نیوە حیساب كرا

سەرەڕای ئەوەیكە بیمە رایگەیاندبوو كە دیەی كچە قوتابیانی كۆچكردووی كارەساتی قوتابخانەی شیناوێ تەواو دەدات، بەڵام نیوەی دیەی ئەو قوتابیان دراوە.

هەواڵنێریی “جام نیوز” لە راپۆرتێكدا رەخنەی لە “حوسێن ئەحمەدی‌نیاز” پارێزەی قوتابیانی شیناوێ گرتووە كە بیمەی ئێران درەنگی لە دانی دیەی تەواوی دوو كچە كۆچكردووی كارەساتی قوتابخانە شیناوێ كردووە.

سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵ‌زادە دوو كچە قوتابی بوون كە لە كارەساتی شیناوێ گیانیان لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتە بڵاوكراوەكان، بیمەی ئێران دوای گوشارخستنەسەری لە بواری لابردنی نیوەی بیمەی كچە قوتابیانی شیناوێ بە هۆی رەگەزیانەوە، رایگەیاندبوو كە بەرزترین نرخی گونجاوی دیەی ئەو كچانە بدات.

دەوترێت سەرەڕای وادە و بەڵێنییەكانی بیمەی ئێران و دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە كاتی دیاریكراو هەتا ئێستا بیمە ئەو بڕە پارەیەی نەدراوە.

لە یاساكانی ئێراندا “دیە ماڵێكە كە بە هۆی جەنایەت لەسەر نەفس یا ئەندام بە ئەو كەسەی كە جەنایەتی لە دژی ئەنجام دراوە بە دایك و باوك یا كەسانەی دیكەی بنەماڵە دەرێت”، ماددەكانی ٢٩٤ هەتا ٤٧١ی یاسای سزای ئیسلامی بە “دیە” تەرخان كراوە بەپشت بەستن بە ماددەی ٣٠٠ی یاسای بنەڕەتیی رێژیمی ئێران كە هیچ كات پەسند نەكراوە، ” دیەی كوشتنی ژنی موسلمان بە ئانقەست، یان نائانقەست، نیوەی دیەی پیاوی موسڵمانە”، هەروەها لە ماددەی ٣٠١ی سزادانی ئیسلامیدا هاتووە: “دیەی ژن و پیاو یەكسانە هەتا كاتێك كە ئەندازەی دیە یەك لەسەر سێی تەواوی دیەیەك بێت. جیا لەو حاڵەتە، دیەی ژن نیوەی دیەی پیاوە”.

یاسای سزای ئیسلامی” هیچ كات لەلایەن مەجلیسی شۆرای ئیسلامی كە دەزگای یاساداڕێژە (قوە مقننە) پەسند نەكراوە بەڵكوو بەپشت‌بەستن بە ئەسلی ٨٥ی یاسای بنەڕەتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پەسندكردنی “كۆمیسیۆنی قەزایی” مەجلیسی بە شێوی “تاقیكاری” بەڕێوە دەچێت بەڵام كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی ئەو یاسایە زیاتر لە دوو دەیەیە و ئێستا ئەگەری ئەوە هەیە یاسای نوێی سزای ئیسلامی جارێكی دیكەش بە پشت‌بەستن بە ئەسلی “٨٥”ی یاسای بنەڕەتی و بێ پەسندكردنی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە بچێت.

رێكەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە هۆی ئاگری گرتنی كوورەی نەوتی لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی قوتابخانەی گوندی شیناوێ ٢٨ كەس لە كچە قوتابیانی ئەو گوندەی سەر بە شاری پیرانشار تووشی سووتان بوون و دوو كەس لە قوتابیانە بە ناوەكانی “سەیران یەگانە” و “سارینا رەسووڵ‌زادە” بە هۆی سووتان گیانیان لە دەست دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.