هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چوارشەممەسووریی لە ئێران قەدەغە راگەیەندرا

هێزە ئینتیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی بۆنەو رێوڕەسمی چوارشەممەسووریی قەدەغە كردوە.

بەرپرسی پۆلیسی پێشگیریی هێزە ئینتیزامییەكانی ئێران دەڵێ ریگە بە خەڵك بۆ كۆبوونەوەو بەرێوەبردنی بۆنەی چوارشەممەسووری نادرێ.

“تەقی مێهری” لە لێدوانێكیدا بۆهەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا ڕایگەیاندوە، كە هەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەك بەبۆنەی چوارشەممەسووری قەدەغەیە. ئەو سێ حەوتوو پێش گەیشتنی ئەو بۆنەیە هەڕەشەی لە خەڵك كردوە كە هێزەكانیان به توندی بەگژی ئەو كەسانەدا دەچنەوە كە بیانەوێ بەبۆنەی چوارشەممەسووری ئاور بكەنەوە یان بڕژێنە شەقام‌و كارناڤاڵی شادی وەرێبخەن.

هێزە ئینتیزامییەكانی ئێران هەموو ساڵێك لەبەرەبەری نوێبوونەوەی ساڵ‌و نیزیك بوونەوە لە دوایین چوارشەممەی ساڵ پێداگری لەسەر تۆقاندنی خەڵك بۆ رێگەگرتن لەو بۆنەیە دەكەن، بەڵام چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن قەدەغەكردنی كۆبوونەوەی خەڵك‌و رێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو بۆنە مێژووییانە بۆ ترس‌و نیگەرانیی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە كۆبوونەوەی خەڵك‌و نارەزایەتیی ئەوان لە دژی حكومەت دەگەڕێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لایەنی مێژوویی‌و قورسایی‌و رەگ‌و رێشەی قووڵی بۆنەی نەورۆز‌و چوارشەممه ‌سووری وایكردوە كە كاربەدەستانی ئایینیی رێژیم نەتوانن‌و نەوێرن بە ئاشكراو بە یەكجاری دژایەتیی ئەو بۆنەو كار بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونیان بكەن، بەڵام هەموو ساڵێ جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە كردنەوەی ئاوری چوارشەممەسووری‌و نەورۆز نەریتێكی دواكەوتوانەو گەڕانەوە بۆ ئاگرپەرەستی‌و دژی بایەخەكانی ئیسلامە؛ كەچی لەلایەن خەڵكەوە هیچ وەڵامێك بە داوای ئەوان نادرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.