هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نوێترین زانیارییەكان سەبارەت بە پەیوەندیی ئێران و ئەلقاعیدە

رۆژنامەی شەرق ئولئەوسەت لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی كە ئێران لەساڵی 2007ەوە تا ئێستاش شوێنێكی چالاكە بۆ بەڕێوەبەردنی كارەكانی رێكخراوی قاعیدەو ئامێزی بۆ ژمارەیەك سەركردەی ئەو گروپە تیرۆریستییە كردووەتەوە تا لەوێوە كاری تیرۆریستی لەدژی سعودیەو ئیمارات و ئوردون ئەنجامبدەن، بەڵام رۆژنامەكە ناوو پۆستی سەرچاوەكانی ئاشكرانەكردووە.

بە پێی ئەو سەرچاوانە، ئەو چەكدارانە لەنێوان شارەكانی ئێران تەڕاتێن دەكەن لەوانە تاران و مەشهەد و زەهیدان و حزبوڵڵاش چاودێری پلانەكان دەكات و بەڵێنی پشتگیریی داراییان پێدەدات.

هەر وتەی سەرچاوەكان، چەند سەركردەیەكی قاعیدە بەئاگاداریی دەسەڵاتدارانی ئێران، هەماهەنگی لەپێشوازیكردنی چەكدارانی سعودیەو وڵاتانی ترەوە بۆ ناو ئێران، بەڕێوەدەبەن و ئاسانكاریی دارایی بەرچاویان بۆ دەكەن تا چەكدارەكان بچنە شوێنی ترو لەبەرژەوەندی گروپە تیرۆیستییەكان چالاكی ئەنجامبدەن. لەوانە ناوی ئۆڵمزۆن ئەحمەدۆڤیچ سادقییف كە بە جەعفەر ئۆزبەكی ناسراوەو عێزەدین عەبدولعەزیز خەلیل كە بە زەین ئەلعابدین سوری ناسراوەو  ساڵح قەرعاویی سعودی كە بە نەجم خەیر ناسراوە، هێنراوە.

ئێران پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدەو بەرەی نوسرەدا هەیەو جەعفەر ئۆزبەكی بە یەكێك لەگرنگترین ئەندامەكانی قاعیدە لەئێران دادەنرێت و بەهۆی پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا، چەندین ئاسانكاری بەدەستە. وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش جەختیكردووەتەوە كە ئۆزبەكی بەئاگاداریی دەسەڵاتدارانی ئێران كار لەسەر سەربازكردنی چەكداران لەبەرژەوەندی بەرەی نوسرە دەكات و تۆڕێكی بەرپرس لەگواستنەوەی چەكدارو پارەی بیانی لەڕێگەی توركیاوە، بەڕێوەدەبات.

هەر ئەو سەرچاوانە رونیانكردووەتەوە كە كەتیبەكانی عەبدوڵڵا عەزام كە پێشتر ساڵح قەرعاوی لەوەزیرستانەوە سەركردایەتی كردووە، لەكاتیی سەرۆكایەتییەكەی قەرعاویدا بەهەماهەنگی لەگەڵ عەلی عەمر كە هاوڵاتییەكی سعودیی داواكراوەو ماجد ئەلماجد كە لەساڵی 2013 بە نەخۆشی مردووە، بازنەی چالاكییەكانی فراوانكردووە.

هەر بە پێی ئەو سەرچاوانە، حزبوڵڵا بەڵێنی بە كەتیبەكانی عەبدوڵڵا عەزام داوە پشتگیریی داراییان بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.