هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەزار كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پژاك گیراون

لە ساڵی 2003 وە، پژاك كە رێكخراوێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك) دێتە ئەژمار لە رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزرا و چالاكییەكانی خۆی لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكخست. زۆر جارانیش لە خاكی رۆژهەڵاتی كوردستاندا چالاكی چەكدارانەی دژی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەبردووە.

بەپێی راپۆرتێك، كە فورات نیوز بڵاوی كردووەتەوە، لە 10 ساڵی تێكۆشانی پڕ هەوراز و نشێوی پژاكدا،  هەزار كەس بە تۆمەتی هاوكاری یان ئەندامیەت لەو رێكخراوەدا گیراون. ژمارەیەك لەوان حوكمی زۆر قورسیان بەسەردا سەپاوە. زۆرینەی لە سێدارە دراوانی سیاسی لە یەك دەیەی رابردوودا ئەندامانی پژاك بوون.

بە پێی ئەو راپۆرتە، لەو 10 ساڵەدا 17 گیراوی سیاسی كورد لە ئێران لە سێدارە دراون، كە 13 كەسیان ئەندامی پژاك بوون. ئەوان لە زیندانەكانی ورمێ، تاران، خۆی و سنە حوكمەكەیان بەڕێوە چووە.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە: 15 گیراوی سیاسی كورد حوكمی سێدارەیان هەیە، كە لەو ژمارەیە 7 كەسیان تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ پژاكیان دراوەتە پاڵ. بەپێی ئاماری دیكەی نافەرمی، زیاتر لە 25 گیراوی سیاسی كورد بە سێدارە حوكم دراون، كە زۆربەیان ئەندامی پژاكن.

ئەم ئامارە جگە لەو 6 گیراوەی زیندانی ورمێیە، كە هێشتا چارەنووسیان نادیارە. سێ كەس لەوانیش تۆمەتی پەیوەندیی و هاوكاری لەگەڵ پژاكیان لەسەرە.

سەرەڕای ئەوانەش، بەشێكی زۆر لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، پژاك وەك رێكخراوەیەكی سەربەخۆ بۆ ئەو بەشەی كوردستان بە فەرمی ناناسن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.