هاسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە دەربارەی لە سێدارەدانی “سامان نەسیم، عەلی و حەبیب (رزگار) ئەفشاری” لێدوانێكیدا و دەوڵەتی ئێرانی بە توندی مەحكوم كرد و ئەوەی وەك هەوڵێكی تۆڵەكردنەوە لێكدایەوە و لەبەرامبەر ئەو دڕندایەتیە بانگی بەرزكردنەوەی تێكۆشان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەكات.
كەجەكە لە بەیاننامەیەكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەكانیان و گەلی كورد كرد و رایگەیاند كە ئەو لەسێدارەدانەی ئێران ئەنجامی دەدات و ئەو سیاستە دوژمنكاریەی كە لە بەرامبەر گەلی كورد پەرەی پێدراوە، گەلی كورد و گەلانی تری ئێران لە یەك نزیك دەكاتەوە و زەمینەی تێكۆشانی هاوبەش بەهێزتر دەكات.
كەجەكە دەشڵێ: گەلی كورد لەبەرامبەر ئەو سێدارەیە هەرگیز پاشەكشە ناكات، بەپێچەوانەوە پەرە بە تێكۆشانی دەدات.
كەجەكە رایگەیاند كە ئێران لە جێگای ئەوەی كە پرسی كورد بەرێبازی سیاسی و دیموكراتیانە چارەسەر بكات، هێرشی لەبەرامبەر دەستكەوتەكانی گەلی كورد و سیاستەتمەدارەكانی، سێدارەی وەك بژارەیەك هەڵبژارد.
لە هەمان لێدوانی كەجەكەدا هاتووە :كورد ئیتر مەڕی قوربانی نین، لە هەر هەلومەرجێكدا، خاوەنی ئەو هێزەن كە ئازادی و دەسكەوتەكانی خۆیان بپارێزن.