بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سنە

چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سنە بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكە كرا.

بە پێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی گەیاندن به پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، رۆژی چوارشەممە 29ی مانگی رێبەندان چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە و ئەندامی ئەو كۆمیتەیە بە ناوی “عەلیڕەزا خانزادپور” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە و سەبارەت بە ئەندامیەت لە كۆمیتەكە، چەند كاتژمێرێك لێپرسینەوەی لێ كراوە.

ئەو چالاكە كرێكارییە بەرگریی لە ئەندامیەتی خۆی لە كۆمیتەی هاوئاهەنگی كردووە و پێكهێنانی رێكخراوە سەربەخۆەی كرێكاریی بە مافی كرێكاران زانیوە و هۆكاری دامەزراندنی ئەو رێكخراوەیەش بۆ رزگاربوون لە هەژاری و دەستكورتی سەپێنراو بە سەركرێكاراندا ناولێبردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.