چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كچێك لە مەهاباد بە هۆی ئاڵای كوردستانەوە دەستگیر كرا

كچە خوێندكارێكی خەڵكی شاری مەهاباد لە لایەن حیفازەتی زانكۆكەیەوە دەستگیر و دواتر ڕەوانەی ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ئەو شارە كرا.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، دوێنێ پێنجشەممە 30 مانگی رێبەندان كچە خوێندكارێكی خەڵكی ناوچەی (شامات)ی شاری مهاباد، لە لایەن حیفازەتی زانكۆكەیەوە، بانگ كراوە و دواتر ڕەوانەی ناوەندە ئەمنییەكان كراوە.

ئەو كچە، ناوی “ساناز قەمەری”یە و تەمەنی 25 ساڵە. باس لەوە دەكرێت، ساناز وێنەیەكی ئاڵای كوردستانی لە سەر لاپتۆپەكەی داناوە و بەم هۆیەوە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن.

ئەو كچە ماوەی 3 ساڵە، خوێندكاری زانكۆی ئازادی شاری میاندواو بووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی چارەنووسی لەبەردەست نییە.

پێشتریش خوێندكاری دیكەی كوردی خەڵكی مەهاباد، بە هۆی كێشانەوەی نەخشە و ئاڵای كوردستان بە (“فۆتۆشۆپ”، سزا درابوو.

ماوەیەك پێش ئێستاش، خاوەنی كارگەیەكی شیرەمەنی لە شاری ورمێ‌، بە هۆی دروست كردن و نەخشاندنی كێكێك بە شێوەی ئاڵای كوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.