هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

قوربانیی بوونی 4 هاوڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین

باوكێك لەگەڵ كچەكەی كە لە ناوچەكانی پیرانشار سەرقاڵی ئاژەڵداری بوون بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، چەند رۆژ لەمەوبەر پیاوێكی خەڵكی گوندی “سەرین چاوە”ی پیرانشار بەناوی “عومەر عەلیوەند” كە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە، مین لەژێر لاقی تەقیوەتەوە و مردووە.

بە وتەی شایەتحاڵان، كچی ئەو پیاوە بەناوی “نارین”‌یش كە لەگەڵ باوكی بووە ئەویش بەهۆی بەركەوتنی پارچەی تەقینەوەكەوە بریندار بووە و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ،‌ كۆتایی بەژیانی هاتووە.

هەواڵێكی دیكە باس لەوە دەكات، كە ڕۆژی‌ 28ی‌ ڕێبەندان كاسبكارێكی‌ بە ناوی‌ “ئەحمەد ڕەسوڵی”‌ خەڵكی‌ نەڵاسی سەربە شاری‌ سەردەشت لە سنووری‌ قاسمەڕەش كەوتە سەر مین و لە ئاكامدا لاقێكی‌ پەڕی‌ و ئێستا لە نەخۆشخانەی‌ شاری‌ سەردەشت لە ژێر چاودێریی پزیشك دایە.

ماوەی‌ چەند ڕۆژ لەمەوبەر “نوورعەلی‌ سەفەری‌” جووتیاری‌ كوردی‌ خەڵكی‌ ئاوایی‌ “تەنگاب كۆنە”ی‌ سەر بە شاری‌ قەسری‌ شیرین  لە پارێزگای‌ كرماشان، بە هۆی‌ تەقینەوەی‌ مین گیانی لەدەستدا.

دوای تەواو بوونی 26 ساڵ لە شەڕی ئێران و عێراق ئێستاش مینە چێنراوەكانی ناوچە سنووریەكانی كوردستان هەڵنەگیراونەتەوە و ڕۆژانە هاووڵاتیان دەكەنە قوربانی.

بەپێی ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤی كورد لە ساڵی رابردوودا لە چوار پارێزگەی رۆژهەڵاتی كوردستان 42 هاووڵاتیی كورد بریندار بوون و 11 كەسیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئاماری رێكخراوی یوونیسێف سەرەڕای ئەوەی كە 26 ساڵ بەسەر شەڕی ئێران و عێراقدا تێدەپەڕێ‌، كەچی ئێستاش 4 ملیۆن و 200 هەزار هێكتار لە ناوچە سنووریەكانی شارەكانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك: “مێهران، دێهلوڕان، نەفت شار، سۆمار، جوانڕۆ، قەسر شیرین، سەلاسی باوەجانی، گیڵانغەرب، پاوە، مەریوان، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، بانە و ورمێ‌” بە 17 جۆر مینی چێندراو ئالوودەن.

ئەمە لە كاتێك دایە كە وەزارەتی بەرگریی ئێران ئیدیعا دەكات كە 700 هەزار هێكتار زەوی و زاری ئالوودەی پارێزگەی كرماشانی لە مین پاك كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.