بەرپرسی رایگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نەینەوا رایدەگەیەنێت نزیكەی 8 هەزار چەكداری داعش لە ناوچەی موسڵ كوژراون.
“سەعید مەموزینی”بە سۆمریە نیوزی راگەیاندووە: كە لەسەرەتای هاتنی داعشەوە تا ئەمڕۆ، لە موسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانو فڕۆكە جەنگیەكانی وڵاتانی هاوپەیمانانەوە، حەوت هەزارو 823 چەكداری داعش كوژراون.
ناوبراو وتیشی: هەر لەوماوەیەدا هەزارو (33) هاوڵاتی عەرەبو (350) هاوڵاتی كورد كوژراون، جگە لەوەش چارەنوسی (610) ژنیش نادیارە.