پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024
ئیبراهیمی عەلیزادە

ئیبراهیم‌ عەلیزادە:موخالفەت و ناكۆكی لە كوردستان ئێران لەگەڵ “قیادەی‌ موقەت” پێشینەێكی مێژووی هەبوو

ئیبراهیم‌ عەلیزادە لە كاردانەوە بە قسەكانی‌ سەلاحی‌ موهتەدی‌، رەتیكردەوە مادەی‌ هەشتی‌ داخوازییە هەشت مادەییەكەی‌ سالی‌ 1357ی‌ شاری‌ مەهاباد پیشنیاری‌ كاك فوادی‌ مستەفا سولتانی‌ بی‌‌و دەلێت:”من وەكوو كەسێك كە ئەوكات ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە بووم، لە كاك فوئاد و لە كەسی تریشم نەبیستووە كە كاك فوئاد ئەو خاڵەی پێشنیار كردبێ.
عەلیزادە دەلیت:”زۆربەی ئەو كەسانەی كە لەم بارەوە قسەیان كردووە، پێش ئەوەی كە مەبەستییان روونكردنەوەی روداوێكی مێژویی بووبێت، مەبەستیان رەچاوكردنی مەسلەحەتی ئەمرۆێ خۆیانە و پەیوەندی بە مێژوو وە نییە”.

دەقی‌ دیمانەكەی‌ عەلیزادە كە لە سایتی‌ “ئاشتی‌” دا بڵاو بۆتەوە لێرە بخویێنەوە:
لە چەند سالی رابردوودا بابەتیكی تاریخی لە دانوستانی نیوان حكومەتی تازە پیكهاتوی كوماری ئیسلامی و نیونەرایەتی هیزە كوردیكانی روژهەلات لە لایەن كومەلیك كەسایەتی سیاسی لیكدانەوەی بو كراوە و خەلكی تیدا تاوانبار كراوە و كومەلیك بوچونی جوراوجور رو لە رای گشتی خەلكی كوردوستان بلاو بوتەوە ، لە ئەو جیگەی را كە ئەو بابەتە كومەلیك پرسیاری ساز كردووە ، مالپەری ئاشتی بو رونكردنەوە زیاتر و تیشك خستنە سەر خالە هەستیارەكانی ئەو بەسەرهاتە كومەلیك وت و ویژی لە گەل كەسایەتیە سیاسی و ئاگادار لە ئەو میژوویە شروڤە كردووە كە بو دەستپیكی ئەو زنجیرە وت و ویژە میوانداری ریزدار ئیبراهیمی عەلیزادە سكرتیری كومەلە و كەسایەتی دیاری روژهەلاتی كوردوستانمان كردووە .
ئەو كوبونەوەی كە لە مالی میرزا رەحیمی خەرازی لە مەهاباد بەریوەچووە لە نیوان كێوكێدابووە و ئەو هیزانەی كوردی كە لە ئەو كوبونەوە بەشدار بوون بە چ ئیتیكیتیك بەشداری ئەو كوبونەوە بوون ؟
ئیبراهیمی عەلیزادە : ئەو كۆبونەوەیە پەیوەندی هەبوو بە سەفەرێكی بەپەلەی هەیئەتێك لەڵایەن دەوڵەتی كاتی بازرگانەوە بۆ مەهەباد. هەیئەتەكە رۆژی ٢٩ی مانگی رێبەندانی ١٣٥٧ گەیشتبووە شاری مەهەباد. بەڵام ئەو هەیئەتە بۆچی بەرەو مەهەباد رێكەوتبوو؟ ئەوە پەیوەندی هەبوو بە ‌ بارودوخێكی تایبەت كەدوای رووخانی رژیمی شا و راپەرینی ٢٢ی رێبەندان پیكهاتبوو.
رۆژی ٢٢ی رێبەندان فەرماندەكانی ئەرتەشی شا لەتاران دوای كۆبونەوەێك بەیانێكیان دەركرد. لەو بەیانەدا، ئەرتەش بێلایەنی خۆی راگەیاندبوو. لەوەڵام دا خومەینیش لەپەیامێكدا فەرمانیدا كە پادگانەكانی ئەرتەش دەبێ پارێزراو بن و داوای لەخەڵك كرد لەهێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوانە خۆ بپاریزن. ئەو فەرمانەی خومەینی لەتاران و لەزۆربەی شۆینەكانی ئێران پەیرەوی لێنەكراو خەڵكی راپەریو كە لەئەرتەشی شا داغدار بوون، پەڵاماریان بردە سەر پادگانەكان و ئەو پەڵامارە لە٢٢ی رێبەندانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە١٠ رۆژ درێژەی هەبوو. ئەوە لەكاتێكدا بوو كە دەوڵەتی كاتی موهەندیس بازرگانیش بە فەرمانی خومەینی دامەزرا بوو.

فەرماندەی پادگانەكانی كوردستان لەڵایەن دەوڵەتی كاتی بازرگانەوە فەرمانیان پێ گەیشتبوو كە موقاومەت بكەن و رێگا نەدەن سیلاح و موهیمات بكەوێتە دەست خەڵك. یەكێك لەوانە پادگانی مەهاباد بوو. دوای ٢٢ی رێبەندان، لەپادگانەوە تەقەیان لە خەڵك كردوو ٢٠ كەس لەخەڵكی راپەریوی شار لەم جەریانەدا گیانیان بەخت كرد. موقاومەتی پادگانەكان بەرانبەر بە خەڵكی راپەریو لە شۆینی دیكەی وەكوو شاری سنەیش هەربەم شیوەیە بوو. ئەوكات لەشاری سنە كۆمیتەی سەربە “سەفدەری” (نوینەری خومەینی لەكوردستان) لەناوشاری سنە بنكەو بارەكای چەكداری پیكەوەنابوو. و لەناوشاریشەوە بە پشتیوانی لەپادگان تەحریكاتی دەكرد.
بەكورتی هەموو نیشانەكان وایان دەردەخست كە كەش و هەوای كوردستان بە ئاقارێكی دیكەی جێاواز له كەش و هەوای تاران و شۆینەكانی تردا دەروات. رۆژی ٢٩ی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ هەیئەتێك لەڵایەن دەوڵەتی كاتی بازرگانەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو “ئالوزیانە”رووی كردبووە شاری مەهەباد. ئەو هەیئەتە میوانی مالی ماموستا شیخ عیزەدین دەبن. بە ئیبتكاری ماموستا بەپەلە خەبەر دەنێردرێت بۆ ئەوەی نوینەرانێك لەڵایەن شورای شارەكانی كوردستانەوە بێنە مەهەباد. بەهۆی ئەوە كە هەیئەتەكە بەپەلە دەبوایەبگەرێنەوە بۆ تاران ، ئەو نوینەرانەی كە تا كاتی دانیشتنەكەی رۆژی ٣٠ی رێبەندان دەگەنە مەهەباد، هەر ئەوان بەشداری كۆبونەوەكە دەبن. لەو كۆبونەوەیەدا بوو كە داخۆازییەكانی فەوری خەڵكی كورد لەدەوڵەتی كاتی لە ٨ خاڵدا فورمولە كراو درا بە هەیئەتەكە. نوینەرانی بەشدار بوو، نەك وەكوو نوینەری ئەم حیزب و ئەوحیزب، بەڵكوو بەسیفەتی نوینەرایەتی جەماوەری خەڵكی شارەكانی كوردستان لە كۆبونەوەكەدا بەشدار بوون. بۆ نموونە ئەو كات سەركردایەتی كۆمەڵە، كە من یەكێك لە ئەندامانی بووم مەجالی ئەوەمان نەبوو كە هیچ كۆبونەوەیك بكەین و پلاتفورم یان خاڵەكانی جیگای سرنجی خۆمان وەكوو داخوازی خەڵكی كوردستان دەست نیشان بكەین. كاك فوئاد وەكوو نوینەری شورای شاری مەریوان لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو. بەڵام تا كاتی كۆبونەوەكە لەجنوبی كوردستانەوە هەر ئەو توانیبوو بگاتە مەهەباد. ئەوەندەی لەبیرمەو دواجار لە كاك فوئادم بیستووە، بەشدار بووان بریتی بوون لە: ماموستا شیخ عیزەدین حوسینی، فوئاد موستەفا سولتانی، سەننار مامەدی، سەلاح موهتدی، غەنی بلوریان و عبدالرحمن قاسملو. هەر ئەو كات خەڵكێكی زۆریش لە راهرەوەكانی مالی میرزا رەحیم و لە دەرەوە كۆببونەوه و بەهۆی جەنجالی و زۆربوونی جەماوەرەكە تەنیا ئەو چەند كەسە مەجالی بەشداربونیان بۆ رەخسا.
مادەی هەشتی بەیانییە و داخوازی نوینەرانی كوردوستان لە لایەن كیوە و چلون هاتوتە ناو ئەو داخوازیانە و چ تەئسیریكی لە سەر كولیەت موزوعەكە دانا ؟ئیبراهیمی عەلیزادە: لەم پەیوەندییەدا پیویستە ئاماژە بەچەند خاڵێكی گرنگ بكرێت:
یەكەم، زۆربەی ئەو كەسانەی كە لەم بارەوە قسەیان كردووە، پێش ئەوەی كە مەبەستییان روونكردنەوەی روداوێكی مێژویی بووبێت، مەبەستیان رەچاوكردنی مەسلەحتی ئەمرۆێ خۆیانە و پەیوەندی بە مێژوەو نییە. لەوانەیە بەرژەوەندی ئەورویان واهەلبگرێت كە رووداوەكەی ئەوكات به دڵخوازی خۆیان بگەرێننەوە.
دووهەم: موخالفەت و ناكۆكی لە كوردستان ئێران لەگەڵ “قیادەی‌ موقەت” پێشینەێكی مێژووی هەبوو. هەرلە رووداوەكانی بزوتنەوەی چەكداری ساڵی ١٣٤٧ی كوردستانی ئێرانەو بگرە هەتا شكستی ١٩٧٥ی كوردستانی عێراق و روداوەكانی ١٩٧٨ لە كوردستانی عێراق. لەرۆژانی پێش ڕاپەرینیشدا “قیادەی موقەت” لەسنورەكانی كوردستانی ئێران بەچاوپووشی ئەرتەشی شا جموجۆلیان هەبوو. هەربۆیە نەفسی هاتنەگوڕی ئەو خاڵە لەبڕیارنامەكەی ٣٠ی رێبەندانی شاری مەهەباددا خۆی لە خۆیدا بێ زەمینە نەبوو.
سێهەم: لەراستیدا ناوەرۆكی ئەو مادەیە واتە مادەی ٨ لەئاستی باقی مادەكانی بریارنامەكەدا نەبوو. ئەوەندەی خاڵەكانی دیكەی بریارنامەكە گرێنگی نەبوو كەبەرەو رووی دەوڵەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو بكرێتەوە. كیشەیەك كەلەو بابەتەوە هەبوو دەبوایە وەكوو كێشەیەكی ناوخۆی كوردستان چاوی لێكرا باو رێگاچارەی بۆ دۆزرابایەوه. ئێستا كە چاو لە رابردوو دەكەین دەتوانین ئەو قەزاوەتە بكەین كە هێنانی ئەو مادەیە سەربەخۆ لە ناوەرۆكەی، لەم بریارنامەیەدا پێویست نەبووە.
چوارهەم: ئەوەیكە ئەو مادەیە لەڵایەن كیەوە هاتووتە گۆڕێ من وەكوو كەسێك كە ئەوكات ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە بووم، لە كاك فوئاد و لە كەسی تریشم نەبیستووە كە كاك فوئاد ئەو خاڵەی پێشنیار كردبێ. نەك هەر ئەوخاڵە، بۆ باقی خاڵەكانی دیكەش كومیتەی ناوەندی ئەو كاتی كۆمەڵە مەجالی كۆبونەوەو فورمولە كردنی وەها بریارنامەیەكی نەبوو. سەرەرای ئەمە، كاك فوئاد لاوێكی سیاسی بوو لەناو كۆمەڵێك كونەكاری سیاسی و ئەوكات و ماموستا شیخ عیزەدین لەكوبونەوەكەدا. كاك فوئاد هێشتا لەناوەندەكانی سیاسی كوردستانیشدا ئەوجورەی كە لە مانگەكانی دواتر ناسراو و توانایەكانی ئاشكرا بوو، نەناسرابوو. جگە لەوانە كۆمەڵە خۆی ٤ رۆژ بوو هەلسۆرانی ئاشكرای خۆی راگەیاندبوو. لەوەها كاتێكدا لەناو كوبونەوەیەكدا، وەها لاوێكی سیاسی گویا پێشنیارێك دەكات كە بەخیرایی لەڵایەن سیاسیە كونەكارەكانی ناو كوبونەوەكه، وەكوو ئەوەی كه كورد كوتەنی” دوو هەنگیان لە كونێك دا دۆزیبێتەوه”‌‌ وەردەگیرێ. یەكیان بە خەتی خۆی دەینوسێ و یەكی دیكەیان بە خەتی خۆی پاكنویسی دەكات و یەكی دیكەیان بە پێشنیارێكی تەكمیلی ئاوبەندی دەكات. بەراستی ئەوە لەگەڵ چ مەنتقێك دێتەوە؟ مەنتقی سیاسی و عەقلی پێمان دەڵێت ناتوانێت وا بۆبێت. ئێمە پیویستیمان بە هیچ “پاكانەیەك” بۆ خۆمان لەم بابەتەوە نییە بەڵام پیویستە مێژوو راستگۆیانە بنوسریتەوە. من ناڵێم كاك فوئاد ئەو مادەیەی پێشنیار كردووە یان نەیكردووە بەڵام دەتوانم بڵێم كە بە پێی مەنتیق و بەپێی شەواهید، دەبێ كەسانێكی دیكە بەرژەوەندییان لە هینانە گۆڕێ ئەو مادەیەدا بوبێت.
پینجه م، هەر له مانگی رەشەمەی ئەم ساڵه دا و چەندڕۆژ دواتری، دوابەدوای رووداوەكانی شاری سنه دا هەیئەتێكی دەوڵەت دێتەشاری سنەوە لەوێ جارێكی دیكە داخوازیەكانی خەڵكی كورد لە هەشت مادە دا فورموله دەكرێ و دەدرێ بە هەیئەتی دەوڵەت. سەركردایەتی ئەوكاتی كۆمەڵە لە ئامادەكردنی ئەو داخوازیانەدا دەوری سەرەكی هەبوو. بە پێی مەنتیق ئەگەر لە مه هاباد پیشنیاری ئەم خاڵە لە لایەن كاك فوئادە وە بوه، دەبوایە لە هەشت مادەی شاری سنەش داهاتبا كه نەهاتبوو.
ئەو میژویە كە بەشیكی زوور لە ئەو كەسانەی كە دروستیان كردووە ، هەر ئیستی لە ژیاندان لە بوچی ئاوەها لیكدانەوە جیاوازی بو دەكری ؟
ئیبراهیمی عەلیزادە: بەداخەوە بەشی زۆری ئەندامانی ئەم كوبونەوەیە ئێستا لەژیاندا نەماون هەربۆیە هەلسەنگاندن و گەراندنەوەی بەپێی بەرژەوەندی ئەمرۆ كارێكی ئاسانترە. كەسانێكیش كە لە سەر زاری ئەم و ئەو رووداوەكە دەگەرێنەوە هەر مەبەستییان بەرژەوەندی ئەمرویانەو قوتبنمای حەرەكەتی خۆیان بەرەو دەسەڵات نیشانە دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.