هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

نەتەوەیەكگرتووەكان: ئێران 42% لە تریاکی جیهان بەكاردەهێنێت

ئامارەكانی جیهانیی دەفتەری بەرەنگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان و تاوانەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەردەخات، كە لە ئێران 450 تۆن بەرامبەر بە 42% لە بەكارهێنانی تریاکی جیهان لەخۆ دەگرێت.

لە لایەكی دیكەوە ئامارە فەرمیەكان لە ئێران دەرخەری ئەوەیە، كە پتر لە 60% ی تاوانەكانی پەیوەندییان لەگەڵ مادەهۆشبەرەكاندا هەیە و پتر لە 6 میلیۆن كەس لە ئێران لە ژێر كاریگەریی مادەی هۆشبەردان و رۆژانە 8 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست دەدەن و 70 كەسیش رۆژانە گیرۆدەی ئەو جۆرە مادەگەلە دەبن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر، ئامارە فەرمیەكان دەریدەخات ئێستاكە ئێران یەك میلیۆن و 325 هەزار گیرۆدە بە مادەهۆشبەرەكانی هەیە و ساڵانە پتر لە 500 تۆن مادەی هۆشبەرە لەو وڵاتە بەكاردەهێنرێت، بەڵام ئامارە نافەرمیەكان باس لە رێژەیەكی زۆر لەمە زیاتر دەكات.

هەواڵەكان لەم پەیوەندەدا باس لەوە دەكەن، كە 15% مەرگی ژنان بە هۆی مادەهۆشبەرەكانەوە زیادی كردووە و تەمەنی گیرۆدەبوون بە ئەو مادانە لە نزیكەی 23 ساڵ لە ساڵی رابردوو گەیتشووەتە تەمەنی 20 ساڵان.

بڵاو بوونەوەی ئەم جۆرە ئامارە سەرنج ڕاكێش و هەژێنەرانە لەحاڵێكدایە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە خودی كۆماری ئیسلامی هۆكاری سەرەكی پەرەسەندنی مادەهۆشبەرەكان و گیرۆدەبوون بەو مادەگەلە لە ئێراندایە و دەستوپەیوەندەكانی خۆی لە بەرفراوان بوونی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتیە دەستیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

2 بۆچوونەکان

  1. کاتێک جەنابی نا خامنەای بۆ خۆی موعتادە، خەڵکی تریش لەو فێر دەبن.
    زۆرتر لە ٤٢ دەرسەد دەکێشن.

  2. ڕاست وایە، هەموی بە هۆی سیاسەتی چەوتی ڕژیمەوەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.