شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لاوانی رۆژهەڵات پرێس كۆنفڕانسێكیان لە هەولێر بەڕێوەبرد

ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 16ی دێسامبری 2013 لە رێستۆرانتی زێوێ، لێژنەی ئامادەكاریی كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پرێس كۆنفڕانسێكی بە مەبەستی راگەیاندنی شوێن‌و كات‌و شێوازی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفڕانس بەڕێوەبرد.

لەم پرێس كۆنفڕانسەدا نوێنەرانی 7 رێكخراوی لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون. رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەڵات بڕیارە یەكەم كۆنفڕانسی خۆیان لە ژێر دروشمی یەكڕیزی لاوان بەرەو داهاتوویەكی گەش ئەنجام بدەن‌و بۆ ئەم مەبەستەش ناوەرۆكی كۆنفڕانسەكە پێداگری لەسەر یەكڕیزی‌و تەبایی سەرجەم لاوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات. لەم پرێس كۆنفڕانسە لێژنەی ئامادەكاریی رایگەیاند، رۆژی هەینی داهاتوو واتە 29ی سەرماوەز كۆنفڕانسی یەكەم لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت‌و بڕیارە ئەم كۆنفڕانسە یەك رۆژی تەواوی كاریی درێژە بكێشێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.