هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی 3 هاوڵاتیی باشووری كوردستانیان رفاند

لەناو خاكی باشووری كوردستان و لە سنووری پارێزگای هەرڵەبجە، پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی، لیوایەكی خانەنشینكراوی پارتی بەناوی “سەید بەهائەدین سەید محەمەد”، لەگەڵ دوو پاسەوان بە ناوەكانی “عەلی عەبدوڵا محەمەد” و “كۆسار عوسمان ئەمین” كە كوڕە شەهیدە، دەستگیر دەكەن و بۆ شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەیانگوازنەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو لیوایە و دوو پاسەوانەكەی سایەقی شۆفلێكیشیان لەگەڵدابووە ‌و دوو چەكی كلاشنكۆف و دەمانچەشیان پێ بووە، ژمارەیەك پاسداری ئێرانی سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی مانگی رێبەندان لە گوندی “لاوران”ی ناوچەی ئیمانی پارێزگای هەڵەبجە كە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی كوردستان، هاتوونەتە ناو خاكی باشووری كوردستان و ئەو هاووڵاتیانەیان دەستگیر و رفاندووە.

دەوترێ پاسدارەكان كەسە دەستگیركراوەكانیان بۆ شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان گواستووەتەوە.

هاوكات ماڵپەڕی باسنیوز كە لە پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكە، نووسیویەتی: بەهۆی ئەوەی ئەو كەسانە لە رووی حیزبییەوە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن، چەند جارێك لە لایەن كەسانی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كێشەیان بۆ دروست كراوە.

“ئاراس محەممەد”، وتەبێژی پۆلیسی شارەزوور بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە: لەسەر ئەو پرسە لە لێكۆڵینەوەداین و تا ئێستا بەتەواوی بابەتەكەمان بۆ روون نەبووەتەوە كە ئەو پاسدارانە لە ناو خاكی باشووری كوردستان ئەو هاووڵاتیانەیان دەستگیر كردوە یان لە دەرەوەی خاكی باشووری كوردستان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.