هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدان و بریندار بوونی 2 كاسبكاری خەڵكی شاری سەقز

بە هۆی رووداوی هاتوچۆ كاسبكارێكی خەڵكی شاری سەقز گیانی لەدەستداو كاسبكارێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، باس لەوە دەكات، رۆژی چوارشەممە 22ی مانگی رێبەندان، لە شاری “حەڵەب” نزیك زەنجان 2 ئۆتۆمبیلی كاسبكارانی خەڵكی شاری سەقز كە سەرقاڵی گواستنەوەی كەلوپەل لە كوردستانەوە بۆ شارەكانی دیكەی ئێران بوون، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بەو بۆنەوە یەكێك لەو كاسبكارانە گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەشان بە سەختی بریندار بووە.

پەیامنێرمان لە شاری سەقز دەڵێ: ناوی ئەو كاسبكارەی كە گیانی لەدەستداوە “مێهران بەهرامی” و دانیشتووی گەڕەكی “شەریف ئاوا”ی سەقز بووە و كەسە بریندارەكەش ناوی “بورهان”ە و جۆری ئۆتۆمبیلەكانیشیان “سەمەند و پژۆ” بووە.

لە درێژەشدا دەڵێ: بورهان كە لەو رووداوەدا بریندار بووە، خوێندنی لە ئاستی كارناسیی تەواو كردووە و بە هۆی بێكارییەوە رووی لە كاری پڕمەترسیی قاچاخی كەلوپەل كردووە.

شایانی باسە، بە هۆی بێكاریی و كێشەی ماڵییەوە زۆرێك لە هاوڵاتییانی كورد روویان لە كاسبكاری بە شێوەی قاچاخ كردووە و كەمتر رۆژێك هەیە كە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە سەر سنوورەكان و لە نێو جادەكان هێرشیان نەكرێتە سەر و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە یان بە هۆی ئەوەیكە نەكەونە داوی ئەو هێزانەوە، بە خێراییەكی زۆر لە ئۆتۆمبیلەكانیان دەخوڕن و زۆر جار بەرەوڕووی رووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆ دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.