دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ژنە هونەرمەندێكی كورد بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی مەولەوی كورد لە شاری سنە بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان سنە – كرماشان گیانی لەدەستدا.

سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 22ی سەرماوەز خاتوو فەریبا غوڵامی هاوڕێ لەگەڵ خۆشك‌و براكانی كە بە ئۆتۆمبیلێك لە حاڵی گەڕانەوە بۆ شاری مێهران بوون، لە نیوەی رێگە ئۆتۆمبیلەكەیان تووشی كێشە دەبێت‌و بەمشێوە شۆفێڕەكە لە گۆشەیەكی رێگە ئۆتۆمبیلەكە رادەگرێت. هاوكات ئۆتۆمبیلێكی دیكە لەسەر رێگەی سەرەكی دەچێتە دەرەوە‌و خۆی بە ئۆتۆمبیلەكەیاندا دەكوتێت‌و لە ئاكامدا هونەرمەند فەریبا غوڵامی گیانی لەدەست دەدا.

ناوبراو ماوەیەكی دوورو درێژ لە ئەندامانی چالاكی كۆمیتەی بەدواداچوون‌و توێژینەوەی مەلەوی بوو كە سەرەڕای چالاكیە ئەدەبیەكان لە بواری ژەنینی ئامێری سەنتووریش شارەزا بوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.