چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەڕەشە لە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیانی شاری سنە دەكرێ

هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی بە بۆنەی بەشداریی لە رێوڕەسمی 22ی رێبەندان هەڕەشە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیانیان دەكەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی مانگی رێبەندان هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی چوونەتە نێو قوتابخانە و زانكۆكانی شاری سنە و هەڕەشەیان لە مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابیان كردووە، كە لە ئەگەری بەشداریی بەشداریی نەكردنیان لە رێوڕەسمی 22ی رێبەندان بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.

ئەم راپۆرتە زیادیشی دەكات، كە هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی بە سەردانی قۆتابخانە مامناوەندییە كچانەكانی رەیحانە، شاهێد، هوشمەند و زانكۆی زانستی پزیشكی شاری سنە، هەڕەشەیان لە مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانیان كردووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، 22ی رێبەندان بەرامبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی حكومەتی پاشایەتی لە ساڵی 1357ی هەتاویی و بەو بۆنەوە هەموو ساڵی رێپێوانگەلێك لە سەرانسەر شارەكانی ئێران و كوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ بەشداریی كردن لەو رێپێوانانە، ئەو هاوڵاتیانەی كە لە دام و دەزگا حكومەتیەكاندا كار دەكەن یان دەخوێنن، دەكەونە ژێر گوشاری هەڕەشە و گوڕەشەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.