هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی: مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی ئەگەری لە سێدارەدانی “سامان نەسیم” میرمنداڵی زیندانیی كورد پەرچەكرداری نیشان داوە و لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بە مەبەستی پێشگری لە جێبەجێ ‌كرانی ئەو حوكمە داواكارین كە هەر كەس و لایەنێك بەپێی تواناكانی خۆی هەوڵەكانی خۆی وەگەڕ بخات.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەكەدا باسی لەوەش كردووە، سامان نەسیم زیندانی سیاسیی كورد لە كاتێكدا دەستبەسەر كراوە كە تەمەنی كەمتر لە 18 ساڵ بووە و حوكمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە

 ئەو هاووڵاتییە كوردە ساڵی 2011دا لە دادگەدا دانی بەوەدا ناوە كە تەقەی لەهێزەكانی سپای پاسداران كردووە و وتوویەتی ئەو تەقە كردنە هەوایی بووە و لەژێر ئەشكەنجەدا ناچار كراوە دان بە تاوانەكەیدا بنێت، نەسیم باسی لەوەش كردووە” من لە بوونی پارێزەر بێبەری كراوم و لە ماوەی دەستبەسەریشمدا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەردەوامی بە شێوەی سەراوبن هەڵواسراوم.

سامان نەسیم كوڕی فایەق، لە هاوینی 2012 كاتێك كە تەمەنی كەمتر لە 18 ساڵ بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا و دواتر لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تۆمەتی ” موحاربە و ئەندامیەتی لە حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی ئێران”سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوەو لەلایەن دادگەی پێداچوونەوەی پارێزگەی “ورمێ”شەوە حوكمەكەی پەسەند كراوە و ئێستا لە بەندی 12 زیندانی ورمێ دەستبەسەە.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكانی پارێزەری منداڵان هیچ لایەنێكی سیاسی و یاسایی بۆی نییە منداڵانی خوا تەمەن 18 ساڵ بگرێت و سزای بدات و زیندانیی بكات، ئێران لە كاتێكدا سزای زیندان و سێدارەی مێرمنداڵان بەڕێوە دەبات، كە خۆی ئەو كۆنوانسیۆنە نێودەڵەتییەشی واژۆ كردووە، كەچی رەجاوی ناكات.

یەك لەو پاساوانەی ئێران بەڕیوەی دەبات منداڵانی تاوانبار زیندان دەكات هەتا تەمەنیان دەگاتە سەرووی 18 ساڵ و دواتر لەسێدارەیان دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.