سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كوژرانی چەكدارێكی كۆماری ئیسلامی لە شاری “نەڵاس”

چەكدارێكی خۆجێی كۆماری ئیسلامی كە خەڵك بە (جاش) ناوی لێ دەبەن لە شاری شارەدێی “نەڵاس” كوژرا.

بە پێی هەوای سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلە ئێوارێی ئەمڕۆ شەممە‌ 18ی ڕێبەندان، كەسێكسی سەر بە كۆماری ئیسلامی بە ناوی‌ “سالاری‌ كوێخا خدری‌ سەرشیو”، كە تا پێش كوژرانی‌ دانیشتووی‌ شارەدێی “نەڵاس” بوو، كەوتەبەر دەستڕێژیی گوللەو كوژراو كەسێكی دیكە بە ناوی “عەبدوڵا محەممەدی” ناسراو بە عەبدوڵای حاجی كودەڵێ بریندار بووەو ئێستا لە نەخۆشخانە كەوتووە.

پێویست بە ئاماژەیە، كە ئەوكەسە ساڵێك لەوەپێش لە هەمان شوێن لەگەڵ كەسێكی دیكەی سەر بە كۆماری ئیسلامی بە ناوی “سۆران” ناوێك كە خەڵكی‌ واوان بوو بە بێتاوان گوللە باران كرد.

شایانی‌ باسە، رێك ساڵێك پێش ئێستا ئەو كەسەی سەر بە كۆماری ئیسلامی هاوڵاتییەكی خەباتكاری لەو شوێنە كوشتبوو و ئەم كردەوەیەش لە تۆڵەی ئەو جینایەتەدا بووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.