هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مانگرتنی 500 شۆفیر كامیۆن لە شاری ورمێ

شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكانی كارخانەی سیمانی ئورمیە بەهۆی بڵاوكرانەوەی ناداد پەروەرانەی بار لەلایەن كۆمپانیاكانی گەیاندن و گواستنەوە، دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیلنا، لە درێژەی رەوتی دەربڕینی نارەزایەتی و مانگرتنی كرێكاران لە ئێران لە ماوەی رابردوودا، ٥٠٠ كەس لە شۆفیرانی ماشینە بارهەڵگرەكانی سیمانی ئورمیە، دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ٥٠٠ شۆفیری ماشینە بارهەڵگرەكانی كارخانەی سیمانی ئورمیە لە ماوەی رۆژی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەهۆی بڵاوكرانەوەی ناعادڵانەی بار لەلایەن كۆمپانیاكانی گەیاندن و گواستنەوە، دەستیان دایە مانگرتن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ماوەیەك لەمەوبەریش، كرێكارانی پێترۆشیمی مەهاباد، بە هۆی نەدانی حەقدەستی سێ مانگیان لەلایەن خاوەكارەكەیانەوە، بە شێوەی گرووپی دەستیان دایە مانگرتن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بێبەری بوونی كرێكارانی خۆجێی لە ئیمكاناتی بیمە و دەركردنی كرێكارانی خۆجێی پرۆژە ئاوەدانكەرەوە و پیشەییەكانی كوردستان لەلایەن خاوەنكار و شیركەت و پەیمانكارەكانی سەر بە سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانەوە هەژاری لە رادەبەدەری هاووڵاتییانی كوردی لێكەوتووەتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە درێژەی رەوتی دەركردنی كرێكارانی خۆجێیی لە پرۆژە ئاوەدانكەرەوە و پیشەییەكانی كوردستان، رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو، رێكەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، خاوەنكاری بەنداوی بونێری مەریوان ٨٠ كەس لە كرێكاران و پێرسۆنێلی بەشەكانی تونل و كانگا، وەك كرێكاری سادە، شۆفیر، نگابان و ئاشپەزی لە سەر كار دەركردووە.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە كرێكارانی بەنداوی بونێر ماوەی ٥ مانگە كە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، خاوەنكاری سەدی بونێر، ماوەیەك لەمەوپێش ٧٠ كەس لە كرێكارانی بە شێوەی زۆرە ملی ناردبوو بۆ مەرەخەسی و پاش تەواو بوونی كاتی مەرەخەسی لە سەر كار دەریانی كردووە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ دەركردنی كرێكاران و پێرسۆنێلی خۆجێیی لە كوردستان، راپۆرتەكان لە مەهاباد باس لەوە دەكەن كە كارخانەی كشت و سەنعەتی مەهاباد، موجتەمەعی دامداری و سەنعەتی مەهاباد، موجتەمەعی هۆما مۆرغی مەهاباد و ساردخانەی زەمزەمی مەهاباد نەدراوە كە لە چوارچێوەی شیركەتێكی چوارقۆڵی لەژێر ناوی “شیركەتەكانی چوارقۆڵی سەرمایەگوزات سەوز” ژمارەی كرێكارانی خۆی لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا لە ٦٠٠ كەس كرێكار بۆ ٢٠٠ كەس كرێكار دابەزیوە.
دەوترێت كە لە جۆزەردانی ئەمساڵ هەتا كۆتایی سەرماوەز، نزیك بە ١٤٤ كرێكاری شیركەتە چوارقۆڵییەكانی مەهاباد لەسەر كارەكانیان دەركراون و هەتا ئێستا لەگەڵ ئەو كرێكارانە پاكانە نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.