هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

50 بۆ 70% ژنانی كورد خەتەنە كراون

لە هەر 10 چركە لە جیهاندا كچێك خەتەنە دەكرێت و رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، كە 140 ملیۆن ژن لە سەرتاسەری جیهان خەتەنەكراون.

بەپێی راگەیەندراوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، 28 وڵاتی ئەفریقا، عێراق، باشووری كوردستان، ئێران ، سریلانكا ، سەنگاپوور ، مالێزی، ئەندۆنێزی، فیلیپین، وڵاتانی كەنداو، عەرەبستان، هیند و پاكستان، ئەو وڵاتانەن كە تێیاندا ژنان خەتەنە دەكرێن.

هەواڵنێریی دویچەوێلە لە راپۆرتێكدا باس لەوبارەوە دەڵێ: لە راپرسییەكدا، كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجامدراوە، 50 بۆ 70%ی ژنانەی بەشداریی راپرسییەكەیان كردووە خەتەنەكراون.

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، كە هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی خەتەنەكردنی ژنان پێشكەوتنی بێوێنەی بە خۆوە بینیوە.

شایانی باسە، خەتەنە كردنی ژنان زۆرتر لە ژێر ناوی سونەتی ئایینی ئەنجام دەگرێت و زۆربەی ئەو ژن و كچانەی كە خەتەنە كراون، لە كاتی پێریۆدی مانگانەدا زۆر ئازار دەچێژن و تەنانەت بۆ خەتەنە كردن بۆ پیاوانیش گرفتی زۆرە و دەبێتە هۆی ئەویكە پیاو لە كاتی پەیوەندیی سێكسیدا لە یەك لەسەر هەشت كاتی سروشتی جووت بوون كەم بكاتەوە و هەر ئەمەش وایكردووە، كە كێشەی سێكسی پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو زۆرتر بكاتەوە و ئەمەش دیاردەی كۆمەڵایەتی تەڵاق و جیابوونەوەی بە ئاستێكی زۆر پەرە پێداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.