پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

ڕابەری ئەلقاعیدە لە یەمەن كوژرا

 

ڕێكخراوی ئەلقاعیدە بە فەرمی كوژرانی ”حارس ئەلنەزار”ی ڕابەری باڵایی خۆی لە وڵاتی یەمەن ڕاگەیاند.

بە پێی بڵاوكراوەكەی “ئەلقاعیدە” ناوبراو لەگەڵ 3 كەسی دیكە لە ئەندامانی ئەو گرووپە توندڕەوە ئیسلامیە، لە ناو ئۆتۆمبیلێكدابوون لە پارێزگای شەبوەی یەمەن، لەوكاتەدا فڕۆكە بێ‌فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا هێرشیان كردووەتە سەریان كوژراون.

حارس نەزاری پێش ئەوەی بكوژرێت، پشتیوانی كردبوو لە هێرشەكانی سەر ڕۆژنامەی”شارلی ئەبدۆ” لە پاریس و هەروەها هەڕەشەی ئەوەیشی لە فەرانسەكردبوو، كە هێرشی زیاتر دەكەنە سەر ئەو وڵاتە.

حارس نەزاری كە بە”محەممەد مورشیدی” ناسراوە، ئەندامی لیژنەی باڵای شەرعی ئەلقاعیدە بووە لە یەمەندا.

هەفتەی ڕابردوو فڕۆكە بێ‌فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا سێ جار هێرشیان كردووەتە سەر ناوچە جیاجیاكانی یەمەن و لە یەكێك لەو شاڵاوانەدا، ئەو سەركردە باڵایەی ئەلقاعیدە كوژرا.

هاوكات لەگەڵ نەزاریدا، سێ كەسی تریش كوژراون كەبریتین لە: “سەعید عەوەز، عەبدول سەمیح ناسر حەدا ‌و عەزم خەزرەمی”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.