پارێزگای سنە بەرەوڕووی قەیرانی بێ ئاویی بووەتەوە

ماڵی‌ جووتیارانی‌ پارێزگای‌ سنە كە ناوەندێكی حكومەتییە، بە هاوكاری‌ و پشتگیری‌ شیركەتی‌ ئاوی‌ ناوچەكە، كۆبوونەوەیەكی‌ گەورەی‌ بۆ جووتیارانی‌ شاری‌ “سرێش ئاوا” لە ژێر سەردێڕی‌ “ئاو و كشت و كاڵی بەردەوام”دا پێك هێنا.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، لەو كۆبوونەوەیەدا “شەعبان سپێهر” فەرمانداری‌ شاری‌ قوروە، چەند كاربەدەستێكی‌ جێگرایەتی‌ بەرنامەداڕشتنی‌ پارێزگاری‌، جێگری‌ پاراستن و بەرهەمهێنان، بەڕێوەبەری‌ دەفتەری‌ پاراستنی‌ سەرچاوە ئاوییەكان و بەڕێوەبەری‌ پێوەندییە گشتییەكانی‌ ئاوی‌ ناوچەیی‌ ئەو پارێزگایە، جێگران و بەڕێوەبەرانی‌ جیهادی‌ كشت و كاڵ‌، پێشنوێژی‌ هەینی‌ شاری‌ “سرێش ئاوا”، فەرماندە نیزامی‌ و ئنتزامییەكان و بەڕێوەبەرانی‌ ئیدارە پێوەندیدارەكان لەو شارە و نزیكەی‌ 500 كەس لە جووتیارانی‌ “سرێش ئاوا” و دەوروبەر بەشدار بوون.

فەرمانداری‌ شاری‌ قوروە لەو كۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاندووە: بە سەرنجدان بە قەیرانی‌ كەم ئاوی‌ لەو شارە دەبێ‌ بڕوامان بەوە هەبێ‌ كە ژیانی‌ ئێمە لەگەڵ مەترسی‌ بەرەوڕوویە، بە جۆرێك كە لە بەشی‌ ئاودا تەنانەت كێشەی‌ ئاوی‌ خواردنەوەشمان هەیە.

سپێهر تەنانەت هەڵكەندنی‌ بیری‌ بێ‌ مۆڵەتیشی‌ بە دەستدرێژی‌ كردن بۆسەر بەیتولماڵ و بەرژەوەندییە گشتییەكان زانی‌ و وتی‌ پێویستە هەموو لایەك هاوكاری‌ یەكتر بكەن و بیرە بی‌ مۆڵەتەكان كوێر بكەنەوە و لە ساڵی‌ داهاتووشدا كشتوكاڵی‌ كەم ئاوتر بەكار بێنین و هەوڵ بدەین زیاتر لە ڕادەی‌ پێویست ئاوی‌ بیرەكان بەكار نەهێنین.
هەروەها پێشنوێژی‌ هەینی‌ “سرێش ئاوا”ش لەم كۆبوونەوەیەدا قسەی‌ كردووە و وتوویەتی‌: بەداخەوە ئێمە لەگەڵ قەیرانی‌ كەم ئاوی‌ بەرەوڕوو بووینەتەوە و پێویستە جووتیاران ئاگایان لەم مەسەلە بێ‌ و لەبەر چاوی‌ بگرن.

جێگای باسە: ئێستاكە هەموو ئێران و بەتایبەت ئێران لەگەڵ قەیرانی قووڵی كەم ئاویی بەرەوڕوو بوونەتەوە و تەنانەت دەریاچەكانی “زرێوار و ورمێ” چوونەتە نێو لیستی رەشی تاڵاوە قەیراناویەكانی ئێران و باس لەوە دەكرێ، “ئەگەر ئەم رەوتی بێ ئاوییە لە ئێران درێژەی هەبێت، تەنیا تا 20 ساڵی دیكە ژیان لە ئێران بەردەوامە و قات و قڕی لەوەی كە ئێستا هەیە زیاتر دەبێت”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.