پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

لێبوردنی نێونەتەوەیی: داوای ئازادكردنی شەش بەندكراوی كورد دەكات

رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ئاماژە بە مانگرتن لە خواردن‌و دۆخی نالەباری شەش بەندكراوی كوردی سوننە لە ئێران لە راگەیاندنێكدا كە رۆژی پێنج شەممە 21ی سەرماوەز بڵاوكردەوە باسی لە ئەگەری ئێعدامی ئەو بەندكراوانە كرد.

لێبوردنی نێونەتەوەیی كە گەورەترین رێكخراوی نادەوڵەتیی لایەنگری مافی مرۆڤ لە جیهانە، بە دەركردنی راگەیاندنێك داوای لە هەمووان كرد كە بە ناردنی نامە بۆ دەفتەری رێبەریی‌و سەرۆكی دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی تا پێش لە رۆژی 23ی بەفرانبار، داوای هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئێعدامی ئەو شەش بەندكراوە كوردە بكەن. بە پێی نووسراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، جەمشید‌و جەهانگیر دێهقانی، حامید ئەحمەدی، كەماڵا مەولایی، حامید حسەینی‌و سدیق محەمەدی شەش كوردی سەر بە ئایینی سوننەن كە لە 13ی خەزەڵوەر لە ناڕەزایەتی بە داسەپاندنی حوكمی ئێعدام‌و نەبوونی پارێزەر‌و راگرتن لە پشت دەرگا داخراوەكان‌و ناڕەزایەتیی بە دۆخی نالەباری زیندان‌و دۆخی بێهداشتی، مانیان لە خواردن گرتووە.

لێبوردنی نێونەتەوەیی تاوانی ئەو شەش بەندكراوەی ناڕوون ناولێبردووە‌و دەڵێت كە ئەوان بە موحاربە مەحكووم كراون‌و حوكمەكەیان لە لایەن دیوای باڵای ئێران تەئیدكراوە، بەڵام بە هۆی گوشارە جیهانیەكان ئێعدامكردنی ئەو شەش كەسە بە شێوەی كاتی راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.