شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2024

كوژرانی هەزار كەس لە دەستوپەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە

بە پێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، تا ئێستا هەزار كەس لە دەستوپەیوەندەكانی ئەو حكومەتە لە كوردستان كوژراون.

بە پێی وتەی “محەمەد سلێمانی” بەرپرسی گشتیی بونیاد شەهیدی كۆماری ئیسلامی، تا ئێستا هەزار كەس لە دەستوپەیوەندەكانی ئەو حكومەتە كە بە (پێشمەرگەی كوردی موسڵمان) ناوی لێ بردوون، لە كوردستان كوژراون.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی، لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ: خامنەیی لە سەفەری مێژوویی خۆی بۆ پارێزگای سنە وتوویەتی “شەهیدەكانی پارێزگای سنە تایبەتمەندیەكیان هەیە كە كەمتر شوێنێكی دیكە هەیانە، چوونكە ئەو شەهیدانە لەم ناوچەیە غەریبانەتر و مەزڵومانەتر شەهید بوون و شەهیدەكانی پێشمەرگەی كوردی موسڵمان نمونەی هەڵكەوتووی ئەو شەهیدانەن.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی وێڕای ئەوەیكە دەستوپەیوەندەكانی خۆیان لە كوردستان بە غەریب و مەزڵوم ناولێبردووە، دەشڵێ: هەر كام لەو كەسانە 2 یا 3 جاریش كاتێ كە زیندوو بوون بریندار كراون و بە بێ ئاماژەیەكی راستەوخۆ بە لایەنێكی تایبەت، ئاماژەی بەوە كردووە، كە كەسانی كوێر دڵ و سیخوڕی دوژمن كوژراون.

ئەم ئامارە تەنیا تایبەت بە كوژراوە خۆجێیەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە دایە و باس لە كوژراوەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگاكانی “ئیلام، كرماشان و ورمێ” نەكراوە.

جێگای ئاماژەیە، كەسایەتیەكانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی زڕاندنی ناوی پێشمەرگە، بۆ سیخوڕ و دەستوپەیوەندەكانی خۆی دەستەواژەی “پێشمەرگەی موسڵمان”ی دیاریی كردووە و بەردەوام و لە هەموو بۆنەیەكدا بە ناونیتكە و قسەی نەشیاو هێرش دەكەنە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دەستخۆشی لەو كەسانە دەكەن كە لە بەرانبەر بڕە پارەیەكدا هاو نیشتمانیانی خۆیان و خەباتكارانی كوردستانیان، بە كۆماری ئیسلامی فرۆشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.