مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی مەهاباد

كرێكارانی شیركەتی (ناوروود) لە كارخانەی پیترۆشیمیی مەهاباد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسی ئەو شیركەتە لەمەڕ مووچەی وەدواكەوتوویان، مانیان گرتووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، سەرەڕای ئەویكە كرێكارانی كارخانەی پیترۆشیمیی مەهاباد، ماوەی حەوت رۆژە بەهۆی پێنەدرانی مووچەكەیانەوە مانیان گرتووە، هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسی ئەو شیركەتەوە هیچ وڵامێكیان پێندراوەتەوە.

دەوترێ، ئەندازیار و كرێكارانی ئەو شیركەتە ماوەی سێ مانگە مووچەیان پێنەدراوەو هەر بۆیە كرێكارانیش ناچار بە مانگرتن بوون و هەموو كرێكاران هاوسەرگیریان كردووە و جگە لە كاركردن لەو شیركەتە، هیچ كار و داهاتێكی دیكەیان نییە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، كرێكارە كوردەكان لەو پرۆژەیەدا بە شێویەكی زۆر دژوار كار دەكەن و ئەوەش لە حاڵێكدایە كە لە هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەكی وەكوو بیمەی دەرمانی بێبەرین.

لە كۆی ٧٠٠ كرێكاری ئەو كارخانەیە، تەنیا نزیك بە ٤٠ كەسیان لە هاووڵاتییانی كورد پێكهاتوون، ئەوەش لە حالێكدایە، كە بەرپرسانی ئەو شایركەتە لە كاتی وەرگرتنی كرێكار و ئەندازیاراندا، خۆجێیی بوون مەرجی یەكەم وەرگیران و دامەزران لەو شیركەتەدا بووە.

كارخانەی پێترۆشیمیی ئەو شارە لە نزیك ئاوایی “دریاز” و “قونقەڵا” لە ١٥ كیلۆمیتریی شاری مەهاباد هەڵكەوتووەو زێراب و پاشماوەی ئەو كارخانەیە بەرەو زەوییە كشتوكاڵی و باخاتەكانی دەشتی شاروێرانی مەهاباد دەڕوات.

لەلایەكی دیكەوە و بە وتەی كارناسانی ژینگەپاریزی، ماددەی شیمیایی و زێرابی ئەو كارخانەیە نە تەنیا راستەوخۆ دەبێتە هۆی لەناوچوونی باخات و زەوییە كشتووكاڵییەكان و پیس بوونی سەرچاوە ئاوییەكانی ناوچەی مەهاباد، بەڵكوو بە تێپەڕبوونی كات سەرجەم ئاوە ژێر زەوییەكانیش بەرەوڕووی ویشك بوون دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.