پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

تەرمی رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسوری لە شاری سلێمانی ئەسپەردەكرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی سەرماوەزی 1392 تەرمی رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسوری بە بەشداری سەدان كەس لە هاوڵاتیانی كوردی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕستانی گردی سەیوان لە سلێمانی ئەسپەردەكرا.

كەیومەرس مەنسوری رۆژنامەنووس‌و چالاكێكی بواری راگەیاندن‌و میدیای كوردیی بوو كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو تواناییەكی زۆری لەو بوارە لە خۆی نیشاندا‌و بەمشێوە خزمەتی بە بەرەوپێشچوونی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی كورد دەدا.

ناوبراو ماوەیەك بوو كە تووشی نەخۆشیەكی كوشندە هاتبوو، بەڵام سەرەڕای هەوڵێكی زۆری دۆستان‌و دڵسۆزان‌و پاش ماوەیەك دەست‌و پەنجە نەرم كردن لەگەڵ ئەم نەخۆشیە، شەوی چوارشەممە 20ی سەرماوەز لە نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیانكرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.