پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەندكراوە رۆژهەڵاتیەکان لە هەولێر مان لە خواردن دەگرن

8 بەندكراوی رۆژهەڵاتی كە لە زیندانی مەحەتەی شاری هەولێر بەندكراون هەڕەشەی مانگرتن لەخواردن دەكەن. سەرچاوەیەكی نزیك لەو بەندكراوانە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند، ئەو هەشت بەندكراوە كە بەتۆمەتی بەردبارانكرنی كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی لە هەولێر زیاتر لە مانگێكە دەستبەسەر لە گرتووخانەی مەحەتەی هەولێر بەندكراون هەڕەشەی مانگرتن لەخواردن دەكەن.

لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ سەید حوسێن عەزمی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر لەبارەی لێكۆڵینەوەی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانە كە لەشاری هەولێر ڕوویدا ڕایگەیاند كە ئەوان لە ئەنجامی بەرایی لێكۆڵینەوە ڕازین و چاوەڕوەڕوانی دواین ئەنجامەكان دەكەن.

لەبارەی ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان سەركونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان وتی: ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەین چونكە ئەو كارەی ڕوویداوە پەیوەندی بە ناوخۆی كوردستانەوە هەیە، ئێمەش نوێنەرایەتی سیاسی وڵاتێكی وەك ئێرانین لە كوردستان، ئێمە دەبێت بەپێی یاساو دەستوور دەبێت پارێزراوبین، بەڵام ئەو رووداوە كە ڕوویداوە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكرێت و چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان دەكەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.