شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

جەریمە و زەوت كردنی كەلوپەلی كاسبكاران لە شارەكانی”بۆكان و مەهاباد”

زەوت كردن و جەریمە كردنی كاسبكارانی كورد لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە.

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: هێزەكانی ئەوان لە شاری “بۆكان” یەك تۆن و 375 هەزار كیلۆ “گوێز” و 480 دانە “چرا قوە” بە بڕی 70 میلیۆن تمەنیان زەوت كردووە و لەو پەیوەندەشدا 2 كاسبكار دەستگیر كراون.

لە هەواڵێكی دیكەدا سەرۆكی ئیدارەی تەعزیراتی پارێزگای ورمێ دەڵێ: لە ئاكامی دادگایی كردنی كاسبكاران لە 2 دۆسیەی جیاوازدا لە پەیوەند لەگەڵ گواستنەوەی 7 تۆن گوێز لە شاری “مەهاباد”، ئەو كاسبكارانە بە دانی 170 میلیۆن تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا و لە 7 دۆسیەی جیاجیادا كاسبكاران لە شارەكانی “سەڵماس، مەهاباد و سەردەشت” سەر بە پارێزگای “ورمێ” بە هۆی گواستنەوەی “مەڕ و ماڵات، زێو، گڵۆپ، جل و بەرگ، چەسپی پزیشكی، تەلەفۆنی مۆبایل” بە 390 میلیۆن تمەن جەریمە مەحكوم كرابوون.

جێگای باسە، بە هۆی بێكاریی زۆر و نەبوونی هەلی كاری گونجاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روویان كردووەتە پیشەی نایاسایی لە سەر سنووەركان و بەو بۆنەوە هەموو رۆژێ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و یان بەرەوڕووی خەساری گیانی دەبنەوە یان كەلوپەلەكانیان لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیان دەكوژن، كە ئەوەش بەرەوڕووی خەساری ماڵیی قورسیان دەكاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.