گیان لەدەستدانی سێ كرێكاریی ئێرانیی لە هەولێر

لە ئاكامی كەڵك وەرگرتن لە خەڵووز لە ژووری خەوتنەكەیان‌و بۆ خۆگەرمكردنەوەی شوێنی حەوانەوەیان، سێ كرێكاریی ئێرانیی لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو سێ كرێكاریی ئێرانیی كە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لە هەولێر سەرقاڵی كاركردن بوون، بە هۆی بەكارهێنانی خەڵووز بۆ گەرمكردنەوەی ژوورەكەیان‌و لە كاتی خەوتن گیانیان لەدەستداوە. ئەم وتەبێژەی پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند، ئەو كرێكارانە خەڵووزەكەیان بۆ خۆگەرمكردنەوە بە كارهێناوە‌و دواتر بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆئۆكسیدی كەربۆن خنكاون.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی، تەرمی ئەو كرێكارانە بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی پزیشكی دادوەریی كراوەو جەختیشی كردەوە، ئەو كرێكارانە خاوەنی هیچ پێناسەیەك نەبوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.