پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 3 مەئموری ئینتزامیی كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان

چەند كەسێكی نەناسراوی چەكدار، هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە نوك ئابادی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، كە لە ئاكامدا كوژران و بریندار بوونی 3 كەس لە مەئمورەكانی لێ كەوتووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە حكومەتیەكانی ئێران، كاربەدەستانی نیزامیی كۆماری ئیسلامی ئەو رووداوەیان پشت راست كردووەتەوە و رایانگەیاندووە: كاتێ رووداوێكی هاتوچۆ هاتووەتە ئاراوە و هێزە ئینتزامییەكان لەو شوێنە ئامادەبوون، لە لایەن چەند كەسی چەكدارەوە هێرش كراوەتە سەریان.

ناوی ئەو كوژراو و بریندارانە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە و هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەم رووداوە لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو لانیكەم 30 عاوڵاتیی بەلوچ سەر بە گوندی “نەسیرئاوا” لە باشووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە تۆمەتی “تیرۆریستی” دەستگیر كراون و بە تۆمەتگەلێكی لەو چەشنە بەردەوام خەڵكی ناوچەكە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە زەخت و گوشار دەخاتە سەریان.

“ئەشتەری” جێگری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی سیستان و بەلوچستان پاش دەستگیر كردنی ئەو هاوڵاتییانە، ئەوانی بە هۆكاری روودانی 90% لە لە هێرشە چەكداریەكانی سەر هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و تەقینەوەكانی سیستان و بەلوچستان زانیوە.

شایانی باسە، لە ماوەی یەكساڵی رابردوو پتر لە 20 چەكداری كۆماری ئیسلامی و 2 ئۆتۆمبیل و هەلیكۆپترێك لە ناوچە جیاجیاكانی بەلوچستان كوژراو  و بریندار و تێكشكێندراون و بەشێكی زۆری ئەو هێرشانەش لە لایەن گرووپی “جەیشولعەدل”ەوە گیراوەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.