هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی دەیان سەر ئاژەڵی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد

لەم رۆژانەی دواییدا بە دەیان ئاژەڵی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد لە سنووری نێوانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كوژراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” لە ماوەی رۆژانی رابردوو لانیكەم 60 ئاژەڵی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری “سەیران بەن”ی شاری “بانە” دراونەتە بەر دەستڕێژیی گوللە و كوژراون.

هەر لەوبارەوە باس لەوە دەكرێ، كە ئەندامانی “پژاك” لەو ناوچەیە بە شێوەی زۆرەملێ و بەردەوام رۆژانە لە هەر كاسبكارێك 300 هەزار تمەن پارە وەردەگرن و ئەمەش زەختێكی زۆر دەخاتە سەر كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لەو ناوچەیە.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان لەوە دەدوێن، كە لە نێوان ئاواییەكانی (لالان) و (كانی سالار)، بەهۆی كەوتنە نێو ئاوی چۆمی (زمكان) كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی “یاسر میرانی” تەمەن ٢٠ ساڵ و كوڕی عەبدوڵڵا، گیانی لەدەستداوە.

ئەو لاوە كوردە نیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٧ی مانگی بەفرانبار كەوتۆتە نێو چۆمی زمكان و پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە بە هاوكاریی خەڵكی هەڵەبجە و (بانەوڕێی ئیمامی) دۆزراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، كەمتر رۆژێك هەیە كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لە سنوورە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە نەكەونە بەر دەستڕێژیی گوللە و گیان و سروەت و سامانیان نەكەوێتە بەر مەترسی فەوتانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.