دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

نوێنەرانی كوردستانیش لە مەجلیس دەستیان لەكار كێشایەوە

هاوكات لەگەڵ گەڕانەوەی نوێنەرانی دەست لەكار كێشاوی پارێزگای خوزستان بۆ مەجلیس، نوێنەرانی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە كەمبوونی بووجەی پارێزگای كوردستان لە گەڵاڵەی بووجەی ساڵی 93 رایانگەیاند دەست لەكار دەكێشنەوە.

بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ( فرارو ) بڵاوكراوەتەوە، لە نامەی دەست لەكار كێشانەوەی نوێنەرانی كوردستان هاتووە، ئێمە نوێنەرانی كوردستان بە پێی بووجەی پێشنیاركراوی ساڵی 93 كە لە لایەن دەوڵەت رادەستی مەجلیس كراوە، بە پێچەوانەی بەڵێنەكانی سەردەمی هەڵبژاردنەكان كە رووحانی قسەی دەكرد‌و دەیوت پێویستە سەرنجێكی زیاتر بدرێتە كوردستان.

نوێنەرە کوردەکانی مەجلیس ئاماژەیان بەوەداوە، بە داخەوە تەرخانكردنی بووجەیەكی كەم، دەبێتە هۆكاری هەرچی زۆرتر دواكەوتوو راگرتنی كوردستان. بۆیە ئێمە سەرەڕای رێزگرتن لە شوێنی مەجلیسی شورای ئیسلامی‌و رێزگرتن لە خەڵكی كوردستان‌و بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان دەست لە كار دەكێشینەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.