سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئیتلاعاتی سپا 12 لاوی لە شاری “مەهاباد” دەستگیر كرد

رۆژی هەینی 26ی مانگی بەفرانبار لە شاری “مەهاباد” و لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا 12 هاوڵاتیی كورد دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی هەینی 26ی مانگی بەفرانبار 12 لاوی خەڵكی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپا بە تاوانی ئەوەیكە لەو شارە چوونەتە دەرەوە دەستگیر كراون.

ناوی ئەو 12 لاوە بەم چەشنە راگەیەندراوە: “موحسین دەریانوش، شەهاب زێڕین، مەجید خاكدان، كامیل نجاتی، رەزا موكری، رەزا سوڵتانی ئازەر، نادر رەسوڵی، مەنسور حسێن زادە، مەنسور نادری، سدیف كاكەمەمی، جەلیل بەدەوی و ئەحمەد دێناد.

دەوترێ، ئەو كەسانە بە هۆی ئەوەیكە رۆژی هەینی لە شاری مەهاباد رۆیشتوونەتە دەرەوە و بە مەبەستی نوێژی جەماعەت سەردانی یەكێك لە گوندەكان و سیرانگاكانی دەوروبەری ئەو شارەیان كردووە، پاش گەڕانەوە بۆ نێو شارەكە و لە كاتێكدا كە سەرقاڵی خواردنی نیوەڕۆ بوون، لە لایەن دەیان كەس لە ئەندامانی ئیتلاعاتی سپا و چەكدارە خۆجێیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە گەمارۆ و پاش ئەوە دەستگیر كراون.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، كاتێ بنەماڵەكانیان بە مەبەستی بەدواداچوون و هۆكاری دەستگیركرانی رۆڵەكانیان سەردانی ئیتلاعاتی سپای كۆماری ئیسلامیان كردووە، پێیان راگەیەندراوە، هۆكاری گرتنی ئەم كەسانەی ئەوەی”بۆانین ئەم كەسانە خەریكی چین؟!”.

بە پێی دوایین هەواڵەكان، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە 28ی مانگی بەفرانبار و كاتژمێر 10، ئەو كەسە دەستگیركراوانە گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەكانی شاری “ورمێ”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.