هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كاسبكارانی پارێزگای “ورمێ” بە زیاتر لە 350 میلیۆن تمەن جەریمە كران

لە ماوەی رۆژانی رابردوو و لە لایەن ناوەندە قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، لە 6 دۆسیەی جیاجیا لە پارێزگای “ورمێ” ژمارەیەك كاسبكار كە ناو و نیشانیان ئاشكرا نەكراوە، بەگشتی بە 350 میلیۆن تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

بە پێی وتەی “محەمەد قەوامی” بەڕێوەبەری كەلوپەلی ناسایی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ، لە 6 دۆسیەی جیاجیادا لە پەیوەند بە بازرگانی كردنی “زێو، گڵۆپ، جل و بەرگ، چەسپی پزیشكی، تەلەفۆنی مۆبایل” بە 350 میلیۆن تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

ناوبراو دەڵێ، لە ماوەی رابردوودا 3 كەس بە تاوانی قاچاخی 60 كیلۆ گرەم “زێو” لە شاری “خۆی” دەستی بەسەردا گیراوە و ئەو كەسانەش كە لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون بە دانی 126 میلیۆن 527 هەزار و 300 تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

هەروەها بە هۆی دەستبەسراگرتنی 6 هەزار و 522 دانە لامپی كەم مەسرەف لە شاری “مەهاباد” ئەو كاسبكار یان كاسبكارانەی كە لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون بە 35 میلیۆن و 500 هەزار تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

هەروەها لە پەیوەند لەگەڵ دۆسیەی زەوت كردنی 263 بەستە جل و بەرگ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، كاسبكارانی هەڵگری ئەو جل و بەرگانە كە خەڵكی شاری “خۆی” بوون، بە 25 میلیۆن و 788 هەزار تمەن جەریمە كراون.

هەروەها لە دۆسیەیەكی دیكەدا بە هۆی گواستنەوەی 15 هەزار 900 دانە چەسپی پزیشكی كە بۆ كەمەر كەڵكی لێ وەردەگیردرێت، بە دانی 15 میلیۆن و 395 هەزار تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

محەمەد قەوامی لە لێدوانێكی دیكەدا باس لەوە دەكات، كە لە شاری “میاندواو” سەر بە پارێزگای “ورمێ” بە هۆی دەستبەسەراگرتنی 157 میلیۆن 100 هەزار كەلوپەل لەوانە مۆبایل و جل و بەرگی كاسبكاران لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە حوكمی جەریمەی قورسیان بەسەردا سەپاوە.

لە دۆسیەیەكدا بە هۆی زەوت كردنی 435 گوشی موبایل كاسبكارێك بە دانی بە زیاتر لە 100 میلیۆن تمەن جەرمە حوكم دراوە و هەروەها لە دۆسیەیەكی دیكەدا بە هۆی گواستنەوە و بازرگانی كردن بە جل و بەرگ كاسبكارێك بە دانی 571 میلیۆن تمەن جەریمە حوكم دراون.

شایانی باسە، بە هۆی بێكاریی زۆر و نەبوونی هەلی كاری گونجاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روویان كردووەتە پیشەی نایاسایی بازرگانی كردن بە كەلوپەل و كۆڵبەری كردن و بەو بۆنەوە زۆربەی رۆژەكان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و یان بەرەوڕووی خەساری گیانی دەبنەوە یان كەلوپەلەكانیان لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و بەرەوڕووی خەساری ماڵیی قورس دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.