هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

بۆچی رەخنە لە دین هەیە؟ / كاریكاتۆریست: فواد محەمەدی

دانیشتووی وڵاتی دانیمارك [ كوپنهاگ]

من لەبەر ئەوەی ڕەخنە لە دینە جیاوازەكانی وەكوو مەسیحی، یەهوودی”جوولەكە”، ئیلام، بوودایی، زەڕدەشتی و هەر دینێكی دیكە دەگرم، بۆیە هەر دینێك تەنها ئایدۆلۆژیای خۆی بە باش ئەزانێت و سەریان لە خەڵكی شێواندووە…!
من تەنها رێزی مرۆڤایەتی لە لامەوە گرنگی هەیە و دینە جیاوازەكان لە كاتێكدا رێزیان لە یەكتر دانا، ئەو كاتە منیش رێزیان لێ دەگرم، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەی زۆر و خەتمی 14 مەزهەبی جیاواز، تازە تێگەیشتم كە چۆن سیاسەتێك لە پشت ئەم پەردەوەیە.  
هەروەها من مەبەستم بێ رێزیی كردن بە هیچ تاكێكی كۆمەڵگا نییە و تەنانەت ئازارم نەبووە بو مێروولەیەك، چ بگاتە یەك ئینسان، بەڵام كە ئەبینم بەسەر ناوی دینی جیاواز بێ رێزیی بە ئیرادەی مرۆڤ ئەكرێت، ناتوانم بێ دەنگ بم، ئەگەرچی ترس لە سەر گیانم چەند قاتیش ببێتەوە.
مەبەست تەنیا روونكردنەوەی كۆمەڵگایە، كە بزانن دینەكان هەمووی ئەوانەی كە رابەرایەتی و پێشەنگایەتی ئەگەن، كۆمەڵێكی مەسڵەحەت خوازن و ئەوانەی كە لە دڵدا دیندارن هیچ رۆڵێكیان لە داڕشتنەوەی دینەكاندا نەی. من مەبەستم لەو كەسانە نییە و رێزم هەیە بۆیان كە چۆن بیر دەكەنەوە. بۆیە من وای بە باش ئەبینم، كە بۆ خودای خۆی عیبادەت دەكات و ئەبێت لە دەروونی خۆیدا بێت و پێویست ناكات بیدركێنێت، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی كە ئایدۆلۆژیای دینیە جیاوازەكان پێڕۆ دەكەن، تەنیا بۆ خۆنواندنە و هیچی دی. بۆیە هاوكات مەستڵەحەتی خۆییان تێیدا ئەبینن و خەڵكیش لە دەوری خۆییان كۆ ئەكەنەوە و بە پێی قازانجی خۆیان بە كاریان ئەهێنن.
خەیاڵێكی تر كە ئەمهەویچت ئیشارەتی پێ بكەم ئەوەیە، كە بەڕاستی ساڵانێ بوو كە رەخنەم هەبوو، بەڵام ناوێریت لە كۆمەڵگایەكی ئیفراتی رەخنەكانت بێنیتە سەر زمان، یان بە گوتەی خۆیان لە لای مەلایەك بیهێنیتە زمان. بۆیە دوگماتیك بیر ئەكەنەوە و ئەوان پێیان وایە، كە 1400 ساڵ بەر لە ئێستا هەموو بڕیارێك بۆ مرۆڤایەتی دراوە و بۆیە مرۆڤەكان ئەمڕۆژە ناتوانن بە هیچ شێوازێك رەخنە یان پێشنیاری خۆیان سەبارەت بە ئایینی پیرۆز دەربڕن. واتە كەسایەتییەكان ئەمڕۆ بێ ئیادەن و ئەبێ هیچ ئیرادەیەك لە خۆیان پیشان نەدەن و ئەوەش بەو مانایە كە كەسێك ئیرادەی نەبێ لەگەڵ كۆیلەدا هیچ جیاوازییەكی نیە.
ئەمانە بووە بە جێگای پرسیار بۆم، بۆیە 15 ساڵ لە تەمەنم تەنها لە سەر ناسینی دینە جیاوازەكان تێپەڕاند.
ئێستاش ئەگەر وەڵام و بیستنی چەندین پرسیار لە لای ئەوانەی كە ئەڵێن ئێمە پێشەنگی گەلین، ئەوە قەڵەمم بە تەواوەتی بەلاوە ئەنێم.
بەڵام كامە عولەما…؟!
خاڵەكانیش ئەوەیە:
دژ بە هەر شێوە توندوتیژیم و بە داخەوە لە ئیسلام ئەوە بە راشكاوی وەكوو یاسا بە ناو كراوە! وەكوو “بەردەباران كردن”.
دژ بە هەر توندوتییەكم بەڵام بەداخەوە لە ئیسلام توندوتیژی بەكار ئەهێنن . وەكوو “قساس و بڕینی دەست و لاق و دەرخستنی چاو”…!
ئازادیی بەو شێوازە نیە و من پێم وایە ئەمە تۆقاندنی مرۆڤەكانە!
كێشەیەكی تر ئەوەیە: “هاوسەنگ و هاوتەراز بوونی ژن و پیاو لە كۆمەڵگا”! بەڵام بە داخەوە ئەوەی پیاو بۆ خۆی رەوای ئەبینێت بۆ ژنان بە رەوای نابینێت و ئەگەر بچووكترین هەڵە لە ژناندا هەبێ، ئەوە بە پێی شەرع هەزاران تەعەدا بە كەسایەتی ژن ئەكرێت، بەلام لە هیچ دینێك بە قەد ئازارەكانی ژن، مافیان بۆ دیاریی نەكراوە.
یەكێكی تر لە كێشەكان ئەوەیە، كە “گۆیا ئیسلام ماف ئەدات كە پیاوێك بە حوكمی ئەوەی كە خاوەنی سروەت و ماڵە، ئەتوانێت تەنانەت هەتا 5 ژن یان زیاتریش بهێنێت”…!
ئەمە گەورەترین بێ رێزیی بە كەسایەتی ژنە و مەلا و عولەما تەنها ئەو خاڵانە بە باش بۆ خۆیان بەكار ئەهێنن و تەنیا كە لە روانگەی جینسی سەری ئەو وەزعە ئەكەن. بۆیە جەنایەتی ئائینی بەو جۆرە ئەنجام دەدەن.
لە ئیسلام دا خاڵێكی تر هاتووە، كە “گۆیا زاكیرەی ژن لە زاكیرەی پیاو كەمترە و ژنێك ناتوانێت بیر كردنەوەی دروست و مەعقولانەی هەبێت لە بەرامبەر كێشەكان یان هەر باس و چیرۆكی تر”! باشە ژن و بێ رێزی كردن بە ژن!
رەنگە هەندێك ژنە كۆیلە ئەو خاڵانەی تەنانەت قەبوڵ كردبێت، بەلام لە ئەساسدا یاسا و ناوزەد كردنی ژنان بەو شێوازەی كە ئەوان باسیان لەسەر كردووە، زۆر هەڵەیە، بۆیە ژنەكە كۆمەڵگا و ژیان ئەخولقێنێت.
لە روانگەی دروست ژنیش وەكوو پیاو بە رای من زۆر لە پیاو عاقڵترە و وەكوو كەم عەپل بە ناوی ناكەم و هاوكات ئەویش مرۆڤێكە كە ئەبێت رێزیی لێ بگیردرێت، نەك ئەوەی وەكوو ئایینەكان بێ رێزیی پێ بكرێت و بە هیچ و پووچ بەناو بكرێت.
خاڵێكی تر كە لە ئائینی ئیسلامی وەكوو كێشەی هەرە گەورەی ئەبینم جارێكی تر مەوزوعی ژنە، كە “گۆایە لە یاسا و شەریعەتی ئیسلام ژن لە بەرانبەر مەحكەمەی ئیسلام بە شاهێدێك ناژمێردرێت، واتە دوو ژن بە مرۆڤێك حیبا ئەكرێت؟!”.
رەوایەت و چیرۆكی ئیسلامیەكان بۆ ئەم پرسیارە زۆرە و داستان و چیرۆكێكی بۆ ئەهێننەوە، كە چاوپۆچی بكرێت لەو كێشانەی كە لە دینی ئیسلامدا ئەبیندرێت، بەڵام من وای بۆ ئەڕۆم كە هەموو دینەكان كێشەیان هەیە و ئیسلامیش وەكوو دینەكانی تر دان بەو كێشانەدا بنێت و نەترسیت لە رەخنە.
بەداخەوە جوابێكی دروستیان نیە و هاوكات بەدیتنی بچووكترین كێشە، ئەوە بە توندوتیژی وەڵام ئەدەنەوە، یەعنی هاوكات بیركردنەوەی ئازاد تیرۆر ئەكەن، كە واتە ئەمە پێی ناڵین ئازاییەكی دروست یان ئیرادەیەكی پاك.
من باس لە كێشەكانی ئیسلام ناكەم، راستییەكەی ئەوەیە هاوكات رەخنە لە سیستم و دەسەڵاتداران ئەگرم، بۆیە هاوكات بە كاریكاتۆر ئەو رەخنانەی خۆم ئاراستەی كۆمەڵگا ئەكەم. لە هەمان كاتیشدا كەسایەتی دیندار نەخۆشە، لەبەر ئەوەی كاتێك بە گوتەی ئەوان یەكێك تووشی خەتا ئەبێت، رێك فەرمانی دەست قەت كردن یان لاق بڕین و هەزاران جینایەتی جیاوازی تر ئەكەن.
بەڕای من ئەوانە كە دزی ئەكەن، پێویستی پێیەتی بۆیە دزی دەكات.
ئەمڕۆكە هەموو خاڵێك سەلب كراوە و ئەوانەی كە حوكم ئەگرێن و دەسەلاتدارن و زۆر نزیك تر بە خودان، هەموو شتێك لە بن دەست و لە ژێر كونتڕۆڵیان دایە. بۆیە ئەگەری روودانی هەر كێشەیەك ئەوەە كەسایەتی لە كۆمەڵگادا تووشی فەپیری و دواتر دژی و هەزاران نەخۆشی تر ئەبێت و پەنا ئەبات بۆ عەمەڵی خراپ، واتە كەس ناتوانێت بڵێ سووچی تاكی كۆمەڵگایە.
بەڵام لە سیستمە درسوتەكاندا كە باس لە عداڵەت و تەقالید و زۆر خاڵی تر نەكات، بێ گومان ئەو سیستمە هەر سەركەوتوو ترە و كێشەكانی كەمترە. هاوكات بۆ سەلماندنی ئەم راستییە ئەتوانن سیستمی كۆنفێدراڵیسمی دێمۆكراتیك كە لە وڵاتە ئەورووپیەكندا هەیە بگرنە بەرچاو، بەلام لە بیری مەكەن ئەوانەی ئەوروپا فرڕیان بە دینی ئیسلامیەوە نییە و نازانن ئیسلامیش یانێ چی. واتە كۆمەڵگا پێویستی بە سیستمێك هەیە، كە بناغەی دروستی هەبێت و بتوانێت وەڵامدەری ژیان مرۆڤەكان بێت، نەك بەو شێوازەی كە ئەمڕۆ بە سەر ناوی ئایدۆلۆژیای دینی سیستمێكی سەقەتیان داناوە و دوای 14 سەدە هێشتا ئەوبێت خەَك و كۆمەڵگای پێوەی بسووتێت…! من ناڵێم ئیسلام یان دینەكانی تر لە گشتی كاریگەری خرابیان بۆ كۆمەڵگا هەیە، بۆیە بە باشی ئەزانم كە دین پێویستی بووە بۆ كۆمەڵگا لە كاتی خۆیدا و هاوكات دین فایدەی زۆر زۆری هەبووە بۆ كۆمەڵگا، بەڵام بە پێی پێشەوە چوونی كات قۆناغ دەگۆڕدرێت و پێویستە سیستمەكان نوێ بكرێنەوە و بە پێی رۆژ خۆیان تازە بكەنەوە و واز لەو هەڵوێستە دوگماتیستیە بهێنن و ئیفراتی بیر نەكەنەوە.
كێشەیەكی تری دین و بە تایبەت ئیسلامیش لە ناویدا ئەوەیە، كە “بەداخەوە خەڵكەكانمان بە گشتی بوونە بە مردوو پەرەست”…!
لە ئەوروپادا لە ژێر ئاڵای سیستمێكی دروست كەس باس ناڕەزایەتی نییە و كەس تووشی دزی و برسی بوون و كڵاوچییەتی و درۆ و دەلەسە و زۆر خاڵی تر نابێت، واتە زۆر لە كابرای ئیسلامی پاكترن. بۆیە جیاوازیی سیستمەكان زۆرن و سیستمە كە كەسایەتی و مرۆڤ بە پێی بیر و رای خۆی بارئەهێنێت. بەڵام چۆن سیستمێك بیت، ئەوە زۆر گرنگە.
ئەگەریش رەخنە ئەگرم، تەنها لەبەر ئەوەیە، كە راستییەكان ببینین و لەمە زیاتر خۆمان نەخەڵەتێنین. بەداخەوە كۆمەڵگای ئەمڕۆژەی خۆمان بە تەواوەتی ئفراتی بیر ئەكەنەوە و هاوكات كاریگەری ئایدۆلۆژییای ئیسلام لە سەریان زۆرە. بۆیە تەنانەت ئەگەر رەخنەیەك یان كاریكاتۆرێك بەینن یەكەم كار كە بیكەن ئەوەیە، كە وەڵامی بەرانبەر بدەنەوە و بێڕێزی بكەن و هیچی تر. بۆیە من لێرە بە راشكاوانە ئەڵێم مەبەستم بێ رێزیی نییە و خەڵكی خۆمم خۆش ئەوێت و خەبات ئەكەم كە بە جێگای ئەوەی، كە خەڵكەكەممان ئیفراتی بار بێن، زیاتر واتای ژیان تێبگەن و بە خۆشی بژین، نەك ئیفرات لە ئاسماندا بكەنە تۆشەی رێگایان.
زۆر خاڵی تر هەیە، كە رەخنەم هەیە، وەكوو: كوشت و كوشتار بە ناو كردنی جیهاد كە ئەمە گەورەترین هەڵەیە.
لە هەمووی سەیرتر زۆر كەس دەر ئەكەون ئەڵێن ئیسلام وا ناڵێت و ئیسلام  وا نییە، كە ئەم ئیسلامیانەی سیاسی ئەمڕۆژە وا ئەكەن! بەڵام ئەو خاڵانەی كە ئیشارەتم پێداون خاڵی زۆر زۆر سەرەكییە و هەر تاكێك لە كۆمەڵگا ئەو خاڵانە ئەزانێت و لە راستیدا دینی ئیسلام بە راشكاوی ئیشارەیت پێ داون.
هەروەها “جیهاد لە بەرامبەر كوفار” باشە بۆ كوفار؟ بۆچی دین بە زۆرییە؟ قەیچی ئەكات با ئیمانی بە دین نەبێت، بۆ خۆتان ئەڵێن كەس لە قەبری كەس نانێژررێت و كەس حیسابی كەس نادات. واتە هەر كەس ئەگەر بە قسەی خۆتانیش بێت ئەوە لەو دونیا حیسابی خۆی ئەدات. كە وایە تۆ چكارت پێی داوە؟ باشە تۆ خۆت بە چی ئەزانیت، كە ئەبێت بە وەكیڵی خودا و حوكمی ئەو جێبەجێ ئەكەی؟ باشە ئەگەر تو باس لە دروست بوون ئەكەی بۆ خۆ تووشی گوناه ئەكەیت و دەستت ئەدەیت بە خوێنەوە؟! واتە تۆ كە خۆت بە باش ئەزانیت، گەورەترین جینایەتكارت لێ دەرهاتووە، بۆیە مەبەستی من ئەوەیە، كە ئایدۆلۆژیا مەترسی دارە و خرابەی لە چاكەی زۆرترە.
هاوكات بۆ خۆیان ئەڵێن “لا اكراها فی الدین” كەچی جیهاد و سەربڕینی هەر بیرو بۆچیوونێكی ئازاد بە مەترسی داری ئەبینن و بە دڕندەترین شێواز تەعریفییان لە ژیانی دروستە. خاڵێكی تر وەكوو پەرەستشگا و جێگای پیرۆزە، كە ئەمڕۆژە تەنها بەو شوێنانە دەسەڵاتداران كەسابەت ئەكەن و هیچی تر. بۆیە ئەڵێم ئایدۆلۆژیای مەترسیدار لە سەر خەڵكەكەمان كاریگەریی هەبووە.
خەڵك بۆ زیارەت كردن هەموو سەرامەی خۆان لە چنگی دەسەڵات و عولەما و ئیسلامی سیاسی ئەكەن و ئەوانیكش بە پارەی خەڵكی رادەبوێرن و ژیان بۆ خۆیان ساز دەكەن، بۆیە خەڵك ئەبێ وشیار بێت و فێڵی ئەو یارییەی كە بۆ ئەوان دایان رژاندووە نەخۆن. واتە جێگایەكی زەكوو زیارەتگا تەنها بۆ كەسابەتە و هیچی تر. ئەوە بیركردنەوەی بازرگانی و عەقڵی ساحیب دەسەڵاتەكانە.
لە كاتی گونجاودا ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لە سەر كێشەكان كردوومە، دەق بە دەق بۆ كۆمەڵگا روونی ئەكەمەوە، كە لەمە زیاتر فریو نەخۆن.
بۆیە لە هەموو كاریكاتۆرەكانیشم باس لە كەم و كۆڕیەكان ئەكەم و بە هیوای ژیانێكی خۆش و بۆ هەر تاكێكی كۆمەڵگا.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.