دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دەست لەكاركێشانەوەی نوێنەرانی خوزستان لە مەجلیس

18 نوێنەری پارێزگای خوزستان لە مەجلیسی ئێران بە شێوەی بە كۆمەڵ دەستیان لەكار كێشایەوە‌و هۆكاری ئەم كردەوەشیان گەڕاندەوە بۆ وەلانانی هەندێك لە ئێعتبارەكانی ئەو پارێزگا لە بەشە بووجەی ساڵی 1393. شەریف حسەینی نوێنەری ئەهواز‌و لە ئەندامانی كۆمەڵی نوێنەرانی پارێزگای خوزستان رایگەیاند، تەنیا لە ئەگەری پێداچوونەوە بەو بووجەی بۆ پارێزگاكەمان تەرخانكراوە، دەست لەكاركێشانەوەی خۆمان وەردەگرینەوە.

بە وتەی ئەم نوێنەرەی مەجلس، دەوڵەت دەیەوێت لەسەر بەشە بووجەی خوزستان هەندێك پرۆژەی وەك ئازاد رێی تاران_شومال‌و مێترۆی پەرەند لە رێگەی بەرهەمەكانی فولادی خوزستان دابین بكات‌و ئێمەش دژی ئەوەین. هاوكات نوێنەری رامهۆرمۆز بە هەواڵنێریی فارسی راگەیاندووە، دەوڵەت سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی سەرشاخەكانی رووباری كارون تەواو كەمترخەمە‌و ئەمەش هۆكارێكی دیكەی دەست لەكار كێشانەوەمانەوە.

شایانی باسە، هەیئەتی سەرۆكایەتی مەجلیسی رژیم، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی نوێنەرانی خوزستانی قبووڵ نەكردووە و لە ئێستادا لە حاڵی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی ئەو پارێزگایەدان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.