پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

لە 9 مانگدا لە پارێزگای”ئیلام” هەزار حاڵەت دزیی روویداوە

جگە لە خوێندكاران، ژنانێك كە لە ماڵەوە كار دەكەن و سەربازان، 35 هەزار بێكار لە پارێزگای “ئیلام” بوونی هەیە.

“حوسێن تایی” جێگری وەزیری كار دەڵێ: پارێزگای ئیلام 35 هەزار كەسی بێكاری هەیە و ئەوەش بێجگە لە خوێندكاران، سەربازەكان و ژنانێك كە لە ماڵەوە كار دەكەن و  بە بڕوای دەوڵەت ئەو كەسانە لە بواری ئابوورییەوە چالاك نین بە بێكار داناندرێن.

ڕاگەیاندنی 35 هەزار بێكار لە پارێزگای ئیلام جگە لە خوێندكاران، سەربازان و ئەو ژنانەی لە ماڵەوە كار دەكەن، لە حاڵێك دایە، كە لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوو هەزار حاڵەتی دزی لە ئیلام ئاشكرا كراون‌و چاوەدێرانی كۆمەڵایەتیش دەلێن هۆلاری سەرەكیی زۆربوونی دزی لە ئێران بۆ پەرەسەندنی هەژاری و بێكاری دەگەڕێتەوە.

هاوكات فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژە بە ئاشكرابوونی هەزار حاڵەت دزی لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا وتی، بەپێی ئامارەكان ئاشكرابوونی دزی لە پارێزگای ئیلام زیاتر 35% پەرەی سەندووە.

ئەم كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی دەڵێ یەكێك لە نیگەرانییەكانی پۆلیس لە شارو ناوچەكانی دەورووبەری نیگەرانیی مەڕدارەكان و دزی ماڵاتە كە بە هەوڵی هێزە پێوەندیدارەكان 70 حاڵەتی ئەو جۆرە دزییانە لە ماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئاشكرا بوون‌و دزەكان دەسبەسەر كراون.

لە لایەكی دیكەوە كاربەدەستانی دەوڵەتی‌و كۆمەڵناسان باس لە پێوەندی چڕو ڕاستەوخۆی نێوان بێكاری و دزی دەكەن‌و دەڵێن بێكاری هۆكاری سەرەكیی زۆربەی دزییەكان لە كۆمەڵگایە.

ماوەیەك لەوەپێش سەرهەنگ مالیك وەلیزادە، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ورمێش ڕایگەیاندبوو كە 68%ی دزەكانی ئەم پارێزگایە كە بەندكراون، كەسانی بێكار بوون.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی كە 75% ی دزە دەستگیكراوەكان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكان بوون‌و 68% ی ئەوانیش بێكار بوون، دەڵێ 63% ی ئەو كەسانە پاش ئازادكرانیان لە زیندان دووبارە دزییان كردۆتەوە، لەبەر ئەوەی لەلایەن خەڵكی دیكەو تەنانەت كەسوكاریانەوە متمانەیان پێ نەكراوەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.