هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد رەوانەی ژووری تاكەكەسی دەكرێت

زیندانیەكی سیاسی كورد بە هۆی پەیوەندیی لەگەڵ راگەیاندن و میدیاكاندا 15 رۆژ دەخرێتە ژووری تاكەكەسیەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زیندانی سیاسی كورد”فەخرەدین فەرەجی” بە پێی بڕیاری شورای ئینزباتیی زیندانی “تەبەس” بە ماوەی 15 رۆژ بە هۆی پەیوەندیی لەگەڵ راگەیاندنەكان، دەخرێتە ژووری تاكەكەسی.

ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ بەندی قەرەنتینەی بێهداریی، كە شوێنی راگرتنی زیندانیانی ئیلتیابی (ئیدز و هێپاتی”تە، لەگەڵ راگەیاندنە مافی مرۆڤیەكاندا پەیوەندیی گرتووە و بەو هۆیەوە رەوانەی بەندی تاوانبارانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشەبەركانەوە كراوە.

فەخرەدین فەرەجی، 2 مانگ پێش ئێستا بڕیاربوو بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی مەرەخەسی پێ بدرێت، بەڵام وێڕای ئەوەیكە مەرەخەسی پێ نەدراوە، گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی بەشی نەخۆشە ئیلتیابیەكان (عفونی).

شایانی باسە، “فەخرەدین فەرەجی” ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، چەنگیز قەدەم خێری و ئەیوب ئەسەدی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” دەستگیر كران.

فەخرە فەرەجی خەڵكی ئاوایی “لەنجاوا” سەر بە شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.