پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی لاوێكی كورد بە دەستی قاچاخچییانی مادەهۆشبەرەكان

قاچاخچییانی مادەی هۆشبەری “شیشە” لە شاری “مەهاباد” لاوێكی كوردیان كوشتووە و تەرمەكەیان سووتاندووە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی باسنیوز، “هیممەت جەسیمی” لاوێكی خەڵكی “گوندی قەرەقشڵاغ”ی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەدەست قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەكانەوە كوژراوە و تەرمەكەشی سووتێنراوە و زانیاریی زیاتر لەم بارەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

قاچاخچییەكان زۆربەیان مەشرووبی ئەلكولی بەكارهێناوە و هەندێكیشیان خۆیان بە مادە هۆشبەرەكان تووش بوون.

دەوترێ داهاتی قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەكان هێندە زۆرە كە ‌ ئەو قاچاخچیانە لە نەداری و بێكاریی لاوان كەڵك وەردەگرن و بە كڕینی سەیارەی نوێ بۆیان ئەوان تووشی ئەو رێگا پڕ مەترسیدارە دەكەن.

ئێستا ئەو قاچاخچییانە ئیتر بوونەتە باندێكی مەترسیدار و بە ئاشكرا و بە ‌بەرچاوی كاربەدەستانی حكومەت و هێزە ئینتیزامییەكانەوە هاتووچۆ دەكەن و سەودا و مامەڵەی ئەو مادەیە لە نێوان لاوانی كورد دا دەكەن و گیرۆدەی ئەو چەشنە ماددانەیان دەكەن.

جێگای ئاماژەیە، لە رێگەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیەوە، لە چەند شوێنێكی شاری “سەردەشت” مادەی هۆشبەری وەك “شیشە و كراك” بەرهەم دەهێنرێت و بەمەش زۆرێك لە لاوانی كورد لە ناوچەی موكریان تووشی مادەی هۆشبەر بوون و دامودەزگاكانی حكومەتیش بەرانبەر بەو دیاردەیە كەمتەرخەمن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.