پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

نرخی خۆراك لە ماوەی ٨ ساڵدا ٥٧٥% لە ئێران بەرز بووەتەوە

لە ماوەی ساڵەكانی ٨٤ هەتا ٩٢ هەزینەی خوراك و تێچووی گشتیی ژیانی خەڵك لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بەڕیز٥٧٥% و ٤٩٠%  بەرز بوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.

مەجلیسی كۆماری ئیسلامی ئەو بابەتانەی وەك هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی بژێویی كرێكاران لە هەڵاوسانی ٢٥% ناودێر كراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە لەم ساڵانەی دواییدا دابەزینی توانای كڕیار، دابەزینی داواكاری و لەپاڵ ئەوەیشدا داكشانی خستنەڕوو، دەفرایەتیی بەرهەمهێنان و رادەی پیشە، راوەستانی پیشەسازی و هەڵكشانی هەڵاوسان بەهۆی قەیران و دابەزینی بایەخی دراوی ئێران لەو هۆكارە نەرێنییانەن كە بوونەتە هۆی دواكەوتنی كۆمەڵگەی كرێكاران لە ئێران.

هەر بەپشت بەستن بە ئامارەكانی ئەو راپۆرتە، تێچووی مانگانەی بنەماڵەیەكی كرێكاریی چواركەسی لە ٥٥٨ هەزار و ٥٧٥ تمەن لە ساڵی ٨٤ بۆ ٧٣٢ هەزار و ٥٨٧ تمەن لەساڵی ٩٢ بەرز بووەتەوە كە دەرخەری هەڵكشانی ٤٩٠% بووە.

هەروەها نێونجی هەزینەی مانگانەی خوراك لە ١٢٤ هەزار و ٨٣٢ تمەن لەساڵی ٨٤ بۆ ٧١٧ هەزار و ٨٠٦ تمەن لەساڵی ٩٢ گەیشتووە كە دەرخەری هەڵكشانی لەسەدا ٥٧٥ی تێچووی خوراك بووە. جیا لەوەیش تێچووی خانووبەرە ٣٦٠% هەڵكشاوە.

ئەو راپۆرتە بە دەرخستنی دوایین ئاماری بانكی ناوەندیی ئێران، نرخی هەڵاوسانی ١.٩% راگەیاندووە كە بەرزترین ئاستی ئەو نرخە لە یەك ساڵ و نیوی رابردوودایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.