هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد ئێعدام كرا

بە دوای گواستنەوەی زیندانییەكی سیاسی كوردی مەحكوووم بە ئیعدام بۆ ژووری تاكەكەسی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی مانگی بەفرانبار “سابر موخەلێد موانە” زیندانییەكی سیاسی كوردی خەڵكی ورمێبە تاوانی ئەندامیەت لە “كۆمەڵە” كە بە ئیعدام مەحكووم كراوە و رۆژی دووشەممە رێكەوتی 15ی بەفرانبار بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترابووەوە، لەسێدارە درا.

ئەو زیندانییە سیاسیە لە رێكەوتی 20ی پووشپەڕی ساڵی 1391ی هەتاوی، لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر دەكرێت‌و بە دوای 3 مانگ دەستگیركران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپادا، بە تۆمەتی موحارەبە لە پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە ئیعدام مەحكووم كرا و دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەدا ناوبراو بە تومەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی‌و هاوكاری كردن لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامەكەی پەسەند كرا.

جێگەی ئاماژەیە ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا لەگەڵ 27 زیندانی سیاسی كوردی دیكە لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندی ورمێ، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی زیندان‌و دابین نەكردنی بەندێك بۆ زیندانیانی سیاسی، بۆ ماوەی 33 رۆژ دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.