دوو كارێكاری كورد، كە لە تاران سەرقاڵی كرێكاری بوون، بەهۆی تەقینەوەی كەپسوولی گاز گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانبار ٢ كرێكاری كورد كە بەبێ بیمە و بەشێوەی گرێبەستی لە مەیدانی تەڕەباری (میدان معلم – یافت ێباد)ی تاران، لە رووداوێكی تەقینەوەی كەپسوولی گازدا بوونەتە قوربانی.
ئەو دوو كرێكارە كوردە كە هەتا ئێستا شوناسیان روون نەبۆتەوە، خەڵكی شاری “قوروە” بوون، كە بۆ دابین كردنی بژیویی ژیان روویان لە تاران كردبوو.
تەرمی ئەو دوو كرێكارە، رەوانەی پزیشكی دادوەریی تاران كراوەو هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەكانیان نەكراونەتەوە.
بەهۆی نەبوونی هەلی كار لە ناوچە كوردنشینەكانی ئیران، كە ئەنجامی هەڵاوارادنی ناوچە كوردنشینەكان لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوەیە، هاووڵاتییانی كورد بۆ دابین كردنی بژیویی ژیان رووی لە ناوچەكانی دیكەی ئێران و هەروەها هەرێمی كوردستان دەكەن، كە زۆرجار بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی كار، بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.
بەپێی ئاماری رێكخراوی پزیشكیی پارێزگای سنە، لەماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵی هەتاویی، ٨ كەس بەهۆی رووداوی كارەوە لە پارێزگای سنە و هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٨ كرێكاری كورد لە باشووری كوردستان، بەهۆی رووداوی جۆراوجۆری كارییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …