خاوەنكاری پڕۆژەی كەرتێكی بەرهەمهێنان لە شاری سلێمانی باشووری كوردستان دوو ئەندازیاری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی بارانی نیوز، لە شارۆچكەی “بازیان” لە نزیك شاری سلێمانی خاونكارێك تەقە لە دوو ئەندازیاری خەڵكی شاری “دیواندەڕە” دەكات و بەوهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەست دەدات و ئەویتریش بە توندی بریندار دەبێت.
ئەو دوو ئەندازیارە بە ناوەكانی “شۆڕش محەمەدی و عادڵ محەمەدی” كە لە كارگەیەكی شووشەبڕی كار دەكەن، رێكەوتی 11ی مانگی بەفرانبار داوای حەقدەستەكانیان دەكەن، كە لە لایەن خاونكارەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا شۆڕش گیانی لەدەست دەدات و عادڵ یش بە توندی بریندار دەبێت.
ئەو دوو هاوڵاتیە دیواندەرەییە ئەندازیارییە كارەبا بوون، كە مەبەمەبەستی دابینكردنی بژێوی ژیانیان لە شارۆچكەی بازیان لە ٢٥ كیلۆمیتری رۆژئاوای سلێمانی نیشتەدجێ بوون.
شایانی باسە، ساڵانە بە هەزاران هاوڵاتیی خەڵكی رۆژهەڵات لە رووی ناچاریی و بێ كاریی روو لە باشووری كوردستان دەكەن و لەو بەشە لە كوردستان، بەرەو جۆرەها گرفت و لەوانە كەمی حەقدەست، غەدر لێكردن و نەدانی حەقدەست و كار كردن لەو شوێنانەی كە كەمترین ئیمنی كاریان تێدا نیە و بەو هۆیەوە وێڕای تەعەدای ئەنقەست، گیانیان دەكەوێتە بەردەم مەترسی گیانیی شوێنی كار كردنیشەوە.