هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رێژەی بێكارانی پارێزگای “كرماشان” لە هەموو ئێران زیاترە

لەماوەی یەك ساڵ و نیوی رابردوودا رێژەی بێكاری لە پارێزگای “كرماشان” 5% زیادی كردووە و ئێستا ئەو پارێزگایە لە ئاستی ئێراندا پلەی یەكەمی لە بواری ئەو قەیرانەدا هەیە.

پارێزگاری كرماشان وێڕای ئەوەیكە ئەو قەیرانەی خستووەتە ئەستۆی بەرپرسانی پارێزگا وتوویەتی: رێژەی بێكاریی لە كرماشان لەماوەی وەرزی پاییزی ئەمساڵدا گەیشتۆتە ١٥.٣% كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو چوونە سەری بەخۆیەوە بینیوە.

هاوكات لەگەڵ ئەو قسانەی “ئیبراهیم رەزایی بابادیی”، نوێنەری شاری “ئیسلام ئابادی غەرب” لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، گرینگی دان بە پرسە لاوەكییەكان و روانینی سیاسی بۆ كێشەكانی پارێزگای لە هۆكارە سەرەكییەكانی بێكاری لەقەڵەم داوە.

عەلی جەلیلیان بە ماڵپەڕی حكومەتیی “مێهر”ی راگەیاندووە، لە دۆخێكی ئاوادا كە بەڕێوەبەرانی پارێزگاكە توانایی تێپەڕاندنی قەیرانەكانیان نیە، ناكرێ‌چاوەڕوانی ئەوەش نەبین كە لەكرماشان بێكاری نەبێت.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ناوەندی ئاماری ئێران لە كۆتایی هاوینی ٩٢، كرماشان بە ١٠.٥% بێكار لە ریزەی پارێزگا بێكارەكاندا پلەی پانزدەیەمی هەبووە
دەستنیشان كردنی كرماشان وەكوو بێكارترین پارێزگای ئێران لەحاڵێكدایە، كە بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ناوەندی ئاماری ئێران لە كۆتایی هاوینی ٩٢، كرماشان بە ١٠.٥% بێكار لە ریزی پارێزگا بێكارەكاندا پلەی پانزدەیەمی هەبووە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی كرماشان بە ستراتیژیترین پارێزگای رۆژئاوایی ناو دەبن كە توانای رەخساندنی هەلی كار و بازرگانی كردنی هەیە و نزیك بە 50%ی هەناردەی وڵاتی ئێران بۆ عێراق لە دەروازە سنوورییەكانی كرماشانەوە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.