شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەستگیری دەیان چالاكی سایبری و فیلتركردنی چەند میلیون ماڵپەڕ لە ئێران

ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە كورتە وتارێكدا لەبارەی دۆخی سانسۆری ئینتەرنێتی لە ئێران نیگەرانیی دەربڕیوە.

ئەحمەد شەهید لەو وتارەدا كە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، پەرژاوەتە سەر لایەنەكانی سانسۆری ئینتەرنێت و ئەو بەربەست و كەموكووڕیی و لاوازییانەی كە لە حكوومەتی ئێراندا هەن، هەروەها باسی لە فیلتر و داخرانی ماڵپەڕ، ئاژانس، ماڵپەڕ و وێبلاگە هەواڵی و زانیارییەكان لە ئێران و گیران و ئەشكەنجە و زیندانی رۆژنامەنووس و رەخنەگران لەو وڵاتە كردووە.

ئەو نووسیویەتی: “لە مانگی پێشوودا لە كۆبوونەوەی ساڵانەی گفتوگۆی مەجازیی كۆلیژی كاروباری جیهانیی مانك لە شاری “تۆرێنتۆ” بەشداریم كرد، شوێنێك كە نوێنەرانی وڵاتان و ئەندامانی كۆمەڵەی مەدەنی، زانكۆكان و كەرتی تایبەت لەبارەی ئەمنیەت و بەڕێوبەریی ئینتەرنێت باس و راوێژیان كرد”.

لە درێژەی وتارەكەی ئەحمەد شەهیددا هاتووە: “لە ئێران كە تێیدا راگەیاندن و رۆژنامەنووس و وێبلاگنووسان و چالاكانی دیكەی ئینتەرنێت لە خراپترین دۆخ دان، سانسۆری ئینتەرنێت و چالاكیی دنیای مەجازی وێڕای بەرتەسكی مەترسیی گیانی لێدەكەوێتەوە”.

16 چالاكی ئینتەرنێتی كە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی كاروباری ماڵپەڕێكی هەواڵنێریی بوون دەستگیر كراون، زۆربەیان بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری، یان بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بوونی وێبلاگ ئێستا لە زیندانەكاندا قۆڵبەست كراون.

بە ملیۆنان ماڵپەڕ و وێبلاگ ئێستا لە ئێران فیلتر و بە نایاسایی و دژی حكوومەت لە قەڵەم دراون و چالاكییەكانیان راگیراوە. بەپێ توێژینەوەیەك كە ساڵی 2013 بڵاو بۆتەوە، رێژەیەكی زۆر ماڵپەڕ، وێبلاگ كە بریتین لە تەندروستی، زانست، فەرهەنگی، وەرزشی و هەواڵ و زانیاری و تەنانەت كڕین و فرۆشتن و رێكلاك لە ئێران فلتەر كراون. زیاتر لە 250 ماڵپەڕ لە ئێران كە زۆرترین بینەر و خوێنەریان لە جیهان هەبووە فیلتر كراون و ئەم بەربەستە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی “فەیسبۆك، تۆیتەر، گووگڵ پلاس” و…یشی گرتۆتەوە.

لە نامەیەكەی ئەحمەد شەهیددا هاتووە توێژینەوەیەكی دیكە لەم بوارەدا دەریخستووە كە خێرایی ئینتەرنێت لە ئێران بە ئەنقەست كەم دەكرێتەوە هەتا بەكارهێنەران وەڕەز ببن و واز لە ئینتەرنێت بهێنن و پەیوەندییەكان بەرتەسك ببنەوە و زانیاریی ناوخۆی ئێران بڵاو نەبنەوە.

بۆ وێنە لە ماوەی چەند رۆژی پاش هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2009 كە لە ئێران پشێوی ساز بوو و چەند حەفتە پاش هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2013 خێرایی ئینتەرنێت لە ئێران به ‌تەواوەتی دابەزی و حكوومەت بۆ پێشگیری لە رووماڵ نەكردنی روودا و پێشهاتەكانی ناوخۆ، پچڕان و كەم كردنەوەی خێرایی ئینتەرنێت بەكار دەهێنێت و ئێتشاش چەند ساڵێكە لە رێگەی تەكنۆلۆژیاوە سەرقاڵی جێبەجێ‌كردنی پڕۆژەیەك بەناوی “ئینتەرنێتی میللی”ین و بەو پێیە هەموو كەس ناتوانێ بە مەیلی خۆی خاوەنی ژوور و ئێكاونت و ئیمەیل و ئیمكاناتی دیكەی ئینتەرنێت بێت و دەبێ مۆڵەت وەربگرێت و هەموو زانیارییەكی لەلای حكوومەت هەبێت.

لە درێژەی وتارەكەی ئەحمەد شەهیددا هاتووە، ئێستا بە دەیان چالاكی ئینتەرنێت، رۆژنامەنووسی ئەلیكترۆنی و چالاكی فەیسبووك و وێبلاگنووس و رۆنامەنووس لە ئێران بە تۆمەتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری و بەتایبەت رەخنە لە كاروباری حكوومەت دەستبەسەر و لە زیندانەكانی حكوومەت دان و حوكمی درێژخایەنیان بۆ بڕاوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.