شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

لە زیندانی “مەهاباد” 600 كەس لەسەر 140 تەخت دەخەون

 بارودۆخی ژیان‌و مانەوەی بەندكراوانی زیندانی مەهاباد نالەبارە‌و لەكاتێكدا تەنها جێگەی مانەوەی 140 كەس هەیە، 600 زیندانی لەو زیندانەدا بەندكراون.


بەپێی ئەو زانیارییانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، بەندكراوانی زیندانی مەهاباد بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەكان‌و خراپیی باردودۆخی تەندروستی‌و پاك‌و خاوێنیی‌و نەبوونی حەمام‌و باقی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی هەر زیندانیەك، ناڕەزایی دەردەبڕن.
لەزیندانی مەهاباد تەنها 140 تەخت بۆ مانەوەی زیندانیان هەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندان تا كاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە 600 بەندكراویان لەو زیندان جێكردوەتەوە‌و بەهۆی كەمی خزمەتگوزاریی تەندروستی‌و پاكوخاوێنی ئەگەری توشبوونی زیندانیان بە دەیان نەخۆشی لەئارادایە.
بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، سەرەڕای هەموو ئەم گرفتانە ئەوەی بەندكراوانی نیگەران كردوە بڵاوبوونەوەی جۆرەكانی مادەی هۆشبەر لە ناو زیندانە كە لە لایەن مامورانی زیندان بە ئاسانی مادەی هۆشبەر دەهێنرێتە ناو زیندان‌و بەدەست زیندانیان دەگات.
بەشی نەخۆشخانەی زیندان سەرەتاییترین چارەسەری پزیشكییان بۆ زیندانیان پێناكرێت‌و لەنەخۆشخانەی زیندان تەنیا دوو حەب دەست دەكەوێت حەبی “سرماخوردگی”‌و حەبی “پرۆفێن” كە هەر زیندانیەك بەهەر نەخۆشیەك روو لە نەخۆشخانە بكات یەكێك لەم دوو حەبەی پێدەدەرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.