یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2024

گیانلەدەستدانی 54 كرێكار و قوربانی بوونی 152 ژن لە باشووری كوردستان

بەپێی راگەیەنراوێكی رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لەكوردستان لە ساڵی 2014دا 54 كرێكار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی كار لەكوردستان گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان كرێكاری دیكەش لەمساڵدا بەهۆی رووداوی كار بریندار یان كەمئەندام بوون.

رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لەكوردستان رایدەگەیەنێت: مەترسی شوێنی كارو قوربانیانی كرێكاران لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و خاوەنكارەكاندایە ، هەروەها رێكخراوی كرێكارانی بیناسازیی ئەوە دوپات دە كاتە وە ، كە بە ردە وام دە بێت لە خەبات و تێكۆشان هەم بۆ بە دەستهێنانی تەواوی مافەكانی كرێكاران، هە م بۆ داسەپاندنی مەرجە كانی سەلامەتی شوێنی كار.

هەروەها لە راپۆرتێكی دیكەدا هاتووە، كە “كۆردۆ عەبدوڵڵا” بەرپرسی گشتیی رێكخراوی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان، وتوویەتی: لە ماوەی ساڵی 2014 زایینی 30 ژن لە 3 پارێزگای هەرێمی كوردستان (باشووری كوردستان) كوژراون، 41 ژن خۆكوژییان كردووە و 88 ژنیش خۆیان سووتاندووە.

ناوبراو دەشڵێ: لە ماوەی ئەمساڵدا 6 هەزار و 176 سكاڵا لە لایەن ژنانی باشوورەوە تۆمار كراوە و باسیان لە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆیان كردووە، كە 127 سكاڵا سەبارەت بە دەستدرێژیی سێكسی بووە.

هەروەها باسی لەوە كردووە، كە رێژەی سكاڵای ژنان لە ساڵی 2014 لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشوتر، بە ئاستی 1784 حاڵەت زیادی كردووە و هۆكارەكەشی ئەوە بووە، كە رێكخراوەكەی ئەوان ئاماژی سكاڵای پەیوەندیدار بە توندوتیژی بنەماڵەیی دژی ژنانیشی لای خۆی تۆمار كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.