بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له خۆیدا کاتی، ڕادیکاڵ، دوور له سازش‌و نه‌رمی نواندن، مه‌یله‌و سیاسه‌ت‌و ناسنامه‌خوازه. له هه‌ر کوێ پارامێتره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان‌و بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له ئارادا بێت، شانسی به‌شداریی سیاسی، بووژانه‌وه‌ی کولتووریی‌و په‌ره‌دان به کاری ڕێکخراوه‌یی زیاتر ده‌بێت.
بوونی خوێندکار، له هه‌نگاوی یه‌که‌مداو به ده‌ر له بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری‌و له‌دایکبوونی سووژه‌ی سیاسیی خوێندکار، هه‌ر به ته‌نیا ده‌نگۆکه‌یشی ده‌توانێت ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی پرسیار له ناو جه‌ماوه‌ردا. هه‌مومان ده‌زانین سه‌رهه‌ڵدانی پرسیار‌و بوێریی پرسیار کردنیش ده‌روازه‌ی شکاندنی تابۆکان‌و به‌ره‌وپێشچوونه له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا. لێره‌دا گرنگیی ئه‌رێنی‌و تایبه‌تمه‌ندیی باشی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری، له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌وه‌یه که ژیانی خوێندکاری‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک ته‌مه‌نی درێژ بێته‌وه ناتوانێت ڕادیکاڵ بمێنێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕادیکاڵ بوون تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌که بێت، دوورمه‌ودا بوونی بزووتنه‌وه ده‌توانێت ناسنامه‌ی تووشی گومان بکاته‌وه‌و دووری بخاته‌وه له توخمه بنیاتنه‌رو پێکهێنه‌ره‌کانی.
له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌کی کورت‌خایه‌ن ناتوانێت هه‌ڵگری ئایدی یه‌کی نه‌گۆڕ بێت، له‌وێوه به‌و ئاکامه ده‌گه‌م که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری بۆی هه‌یه داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌کانی به‌رده‌وام بگۆڕێت‌و، نه‌ته‌نیا ئه‌و گۆڕانه حوکمی خوێن گۆڕین‌و ژیانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی هه‌یه، به‌ڵکه پێویستییه‌کی تاقیکراوه بۆی. پێموایه هه‌ڵوێستگرتنه‌کان له سه‌روبه‌ندی شانزه‌ی سه‌رماوه‌زیش به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی چالاکانی کورد حوکمی بیانوویه‌کی مێژوویی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له بازنه‌ی ئه‌و قه‌تیس مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه، به هه‌موو تابۆشکاندن‌و یاخیگه‌رییه‌کانی لاوانه‌وه هێشتا مێژوو_ته‌وه‌ری که‌ڵه‌گایی ئه‌کات به سه‌ر به‌هاو نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌و ده‌ستکه‌وته‌کان ئه‌فرۆشێته‌وه به‌وانه‌ی تێیدا به‌شدار نه‌بوون.
شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز، به‌و حوکمه‌ی زۆرکه‌م کوردی بووه، یا کوردێنراوه که‌متر خه‌ساری له‌و تایبه‌تمه‌ندییه ‘مێژوویی’ه بینیوه‌و ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی باشه بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی له کوردستان تا بتوانێت هێنده‌ی ڕسکانی خوێندکاریی فارسه‌کان خۆی به مێژوودا هه‌ڵنه‌واسێت‌و زیاتر مێژووساز بێت تا مێژووپه‌رست.
ئه‌گه‌رچی من دڵنیام به پێوه‌ری کۆمه‌ڵناسانه، ده‌سته‌واژه‌ی ‘بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی’ پڕه له کێشه‌ی واتایی‌و ناوه‌رۆکی، به‌ڵام گریمانی سه‌ره‌کیی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ئه‌وه‌یه که به باشترین شێوه(ش) سوود له لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی وه‌ربگرێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌گۆڕی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه که کارتێکه‌رییان له سه‌ر یه‌ک سنووردار نییه به دراوسێ بوون‌و نزیک بوونی جوگرافیایی‌و ڕه‌گه‌زی‌و ئایینی‌و ئایدۆلۆژیک‌ه‌وه(شه‌رت نییه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌میشه نه‌گۆڕ بێت) لانیکه‌م ئه‌کرێ له‌و باره‌وه دڵنیا بین که پێناسه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی خوێندکاری (ی باش) له ڕابوونی خوێندکاره کورده‌کان له رۆژهه‌ڵات‌و ئێران بوونی هه‌یه.
له ڕووی سیاسییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی ده‌سته‌واژه‌یه‌که پڕ به پێستی ناوه‌که‌ی، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چالاکه کوردانه‌ی له‌و بواره‌دا کار‌و هاوکاریی ده‌که‌ن نه‌ته‌نیا مه‌یل‌و سه‌لیقه‌یان به لای به حزباندن، به ئایدۆلۆژیک کردن یا به نه‌ته‌وه‌یی تۆخ کردنی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشیانه‌وێت ئاستی داخوازی‌و چاوه‌ڕوانییه‌کانی بۆ ئه‌و ئاسته نه‌وی بکه‌ن‌و ڕه‌نگی بکه‌ن، ناتوانن. ئه‌زموونی شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌کانی جیهان له سه‌رده‌مه جۆربه‌جۆره‌کاندا پشت به ڕێبه‌ریی زانکۆ‌و خوێندکاران، ڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و داکۆکییه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری قه‌ت ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ڕه‌خنه‌و پیاچوونه‌وه‌و تابۆشکێنی‌و چاونه‌ترسی بێت. سه‌باره‌ت به‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری، من ڕام وایه شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز له ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه زاڵه‌ی که هه‌یه نه‌بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و پێگرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌ک به مۆرکی خوێندکارییه‌وه، هیچ نه‌بێت هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی‌و داگیرکردنی ئه‌و ڕۆژه(ش) له لایه‌ن ئه‌وه‌وه له سه‌ر ڕۆژژمێریش بێت، به باشی ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌رخست که ڕووداوی کوژرانی سێ خوێندکاری ئێرانی له ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی وڵامێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ڕ سیاسی بوو له لایه‌ن چه‌ند چالاکی سیاسیی لاوی خوێندکاره‌وه‌و دواتریش هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌که‌ی چووه گیرفانی ده‌سه‌ڵاته‌وه؛ لێره‌دا قسه له سه‌ر باش‌و خراپ بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و خوێندکارانه نییه، به‌ڵکه قسه ئه‌وه‌یه که خوێندکاران به‌و کاردانه‌وه‌یان نرخێکی قورسیان خسته سه‌ر شانی خوێندکارانی دوای خۆشیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانیی پێشه‌نگ بوون به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له‌وان بکرێت، له حاڵێکدا شۆڕش چه‌مکێکی جه‌ماوه‌رییه‌و چینێکی دیاریکراوی لاوازی(له ڕووی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه) وه‌ک خوێندکار به ته‌نیا چاری ناکات. ئه‌وه خاڵێکی هه‌ره گرنگ دێته به‌رچاوم بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چیتر دواساڵمان بێت که ته‌نانه‌ت شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز بکه‌ینه بیانووی کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاریش.
له ڕه‌وتی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کاتی‌دا (وه‌ک تی‌پارتی له ئامریکا‌و بزووتنه‌وه‌ی فێمێن‌ه‌کان له وڵاتانی عه‌ره‌بی) بوونی هێماو سه‌مبوله‌کان نه‌ک که‌مڕه‌نگ نین‌و نابن، به‌ڵکه ڕه‌نگ، که‌سایه‌تی، ڕۆژ، شێوازی به‌ڕێوه‌چوون‌و فۆرمی ڕێکخستنی له ده‌رکه‌وتن‌و گه‌شه‌کردنیدا ده‌وری سه‌ره‌کی‌و بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت. له‌م سه‌رده‌مه که به سه‌رده‌می تۆڕی پێوه‌ندییه‌کان ناسراوه، ناسراوترین‌و به‌ناوبانگترین دیارده به لای چه‌مکێکدا قورسایی ده‌کات که توانایی وێنه‌سازیی (Imagination) لای به‌رده‌نگ ببێت.
هێماکانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی، به ده‌سکه‌وته سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیه‌وه، سه‌رباری نرخی قورسی له سه‌ر شانی خوێندکارانی کورد له ده‌یه‌ی چلی هه‌تاوییه‌وه تا به ئێسته، ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که نه‌ته‌نیا پێویست نییه خوێندکاری کورد شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز بکاته ڕۆژێک له‌و ڕۆژانه‌ی یادی ده‌کاته‌وه‌و نرخی بۆ بدات، به‌ڵکه به هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز له ناو خوێندکارانی تارانیشدا نه‌یتوانیوه گوتارێکی گۆڕانخوازانه دروست بکات‌و ئێسته هێنده‌ی کۆماری ئیسلامی‌و به‌ره‌ی ئیسڵاحات داوای ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌ن، چه‌په‌کان خۆیان یادی ناکه‌نه‌وه‌و له سه‌ری ناچن… . من پێموایه به‌رزکردنه‌وه‌ی شانزه‌ی سه‌رماوه‌ز بۆ ساتێکیش‌و وه‌ک بیانوویش بێت، ‘شوێن کڵاوی بابردوو که‌وتن’ه‌و له بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی له نموونه‌یه‌کی زیندوو، مێژووخولقێن، یاسایی، کۆمه‌ڵناسانه‌و سیاسی‌دا به ناوکردنی ڕۆژی گیان له ده‌ستدانی ئیبراهیم لوتفوڵایی (25 ی به‌فرانبار) به “رۆژی خوێندکاری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” ده‌توانێت سه‌ره‌کیترین هه‌نگاوی بۆ وێنه‌سازیی جه‌ماوه‌ریی خوێندکاری کورد‌و دیاریکردنی ڕۆڵ‌و پێگه‌ی له درێژه‌ی شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان هه‌ڵبگرێت‌و سه‌ربه‌خۆییش، به هێمایه‌ک له هێماو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه بێگه‌رده‌که‌ی زیاد بکات، که له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی ناسنامه‌خوازیدا یه‌کده‌گرێته‌وه.